هاوسەرگیری مِسیار؛ سەرقالکردنی کۆمەڵگەو بێمافکردنی ژن و منداڵ
لە میدیای ئەمڕۆدا، هەوڵی بڵاوکردنەوەی هاوسەرگیریی مسیار دەدرێت؛ بەڵام وەک گوڵستان محەمەد لە مافی مرۆڤی هەڵەبجە ئاماژەی پێ دەکات، پرسیارە جەوهەرییەکە ئەوەیە: ئەم جۆرە هاوسەرگیرییە تا چەند مافی ژن و منداڵ و پاراستنی کۆمەڵگە دەستەبەر دەکات؟
میهرەبان سەلام
هەلەبجە-هاوسەرگیری مِسیار "زواج المِسیار" جۆرێکە لە هاوسەرگیری کەلە هەندێک کۆمەڵگەی موسڵماندا بەکاردێت. بە شێوەی گشتی، لەم جۆرەهاوسەرگیرییەدا گرێبەستی هاوسەرگیری بە شێوەی ئاسایی ئەنجام دەدرێت،بەڵام هاوژینەکان لەسەر ئەوە ڕێکدەکەون کە پیاوەکە بەردەوام لەگەڵ ژنەکەنیشتەجێ نەبێت، یان هەندێک لە مافەکانی هاوسەرگیری بە ڕێککەوتن کەمتربکرێت.
"دەبنە هۆی دروستکردنی دووبەرەکی و تێکدانی کۆمەڵگە"
گوڵستان محەمەد، بەرپرسی نوسینگەی مافی مرۆڤ لە هەڵەبجە، لەبارەی ئەمبابەتەوە قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کردو وتی: من وەک چالاکوانێکی مەدەنی کەچەندین ساڵە لە بواری کۆمەڵایەتی و مافی مرۆڤدا کار دەکەم، پێموایە شێوازیکۆمەڵگەو بارودۆخە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان وایان کردووە کە کۆمەڵگەبەردەوام لەگەڵ بابەتی جۆراوجۆر سەرقاڵ بکرێت و ناوەناو بابەتێک ببێتەسەرەکیترین گفتوگۆی کۆمەڵگە، لە ئێستادا یەکێک لەو بابەتانەی زۆر گەرمە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بابەتی هاوسەرگیری مِسیارە، کۆمەڵێک بابەتیپەیوەندیدار بەوەش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەبنەوە کە هەندێک جار دەبنەهۆی دروستکردنی دووبەرەکی و تێکدانی کۆمەڵگە.
ئاماژەی بەوەکرد، کۆمەڵگەی کوردی کێشە و بابەتی گرنگتری هەیە کە پێویستەقسەیان لەسەر بکرێت و ڕێگای چارەسەرکردنیان بدۆزرێتەوە، بەڵامهاوسەرگیری مِسیار بووەتە بابەتێکی سەرەکی و کۆمەڵێک کەس و دامەزراوەیکۆمەڵایەتی و ئایینی خەریکی گفتوگۆکردنن لەبارەیەوە، هەندێک ڕەتیدەکەنەوە،هەندێک پشتیوانی لێدەکەن و هەندێکی تریش پرسیاریان هەیە لەبارەی ئەوەیتا چەندە سوود و بەرژەوەندییەکانی لە کۆمەڵگەدا هەیە.
"مافی ژن و منداڵ لەم جۆرە پەیوەندییەدا چۆن دەپارێزرێت؟"
گوڵستان محەمەد وتیشی: ئێمە دەبێت لە پاش پشتکردن بە باگراوەکان و سەرچاوەکانی ئەم بابەتە، بە وردی بزانین لە کۆمەڵگە چی ڕوودەدات. دەبێتبپرسین: ئەگەر ژنێک هاوسەرگیری مِسیار بکات، چی ڕوودەدات؟ ئایا ئەمەدەتوانێت کاریگەری لەسەر ژن و منداڵەکانی هەبێت؟ مافی ژن و منداڵ لەمجۆرە پەیوەندییەدا چۆن دەپارێزرێت؟ و ئەگەر کێشەیەک دروست بوو، چۆنچارەسەر دەکرێت؟ بۆیە پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان بە شێوەیەکی جدیلەبارەی ئەم بابەتەوە قسە بکەن و ڕوونکردنەوە بدەن، هەروەها ڕۆڵی دەزگاحکومییەکان لەم بوارەدا گرنگە و دەبێت بە جدی مامەڵەی لەگەڵ بکرێت، بۆنموونە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پەیج و ئەکاونتی جۆراوجۆر هەن کە بە ناویدامەزراوە یان پەیجی فەرمی کار دەکەن، بەڵام لە پشت پەردەوە دەکرێتچالاکییە بازرگانی یان تەنانەت بازرگانی بە مرۆڤەوەیان هەبێت، هەندێک لەمپەیجانە بابەتی نەشیاو بڵاودەکەنەوە و گروپ و باندەکان دەتوانن ژنان و گەنجان بخەنە ناو مەترسی و کێشەی جۆراوجۆر، لەبەر ئەمە، پێویستەوەزارەتی ناوخۆ، نووسینگە و بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەیوەندیدار بە توندوتیژیخێزانی و کۆمەڵایەتی، و هەروەها بەڕێوەبەرایەتیی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان، بەجدی لەسەر ئەم بابەتانە کار بکەن، بە تایبەتی لەو شوێنانەی کە گومان لەبازرگانی بە مرۆڤ یان بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ زیانگەیاندن بەخەڵک هەیە.
"پێویستە ڕێکخستنەوە و ڕێنمایی دروست بکرێت"
گوڵستان محەمەد وتیشی: پێویستە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لایەنەپەیوەندیدارەکانی میدیا کار لەسەر ئەوە بکەن کە بابەتەکان بە شێوەیەکیبەرپرسانە و پیشەیی بڵاوبکرێنەوە، و فلتەرێکی گونجاو بۆ ناوەڕۆکیزیانبەخش هەبێت، لە بەرامبەردا، دەبێت بابەتەکانی سوود و بەرژەوەندیکۆمەڵگە و هۆکارەکانی دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی ئارام و تەندروست زیاترپیشان بدرێن، هەموو جارێک بۆم سەیرە کە لە ناو ئەم ژینگەو ئاڵۆزییەکۆمەڵایەتییەدا، کۆمەڵگە سەرقالی بابەتێک دەکرێت و بابەتە گرنگەکانی تریپشتگوێ دەخرێن، ئێستا کۆمەڵگە تا ڕادەیەک بووەتە دوو بەش؛ بەشێکهەمیشە لەگەڵ بابەتێکە و بەشێکی تر دژی ئەو بابەتەیە، بۆیە پێویستەڕێکخستنەوە و ڕێنمایی دروست بکرێت، بە تایبەتی لەلایەن مامۆستایانیئایینییەوە، کە لە ڕووی شەرع و دەقە ئایینییەکانەوە بابەتەکە بە شێوەیەکیڕوون و بێلایەن ڕوون بکەنەوە، لەبارەی حەرام و حەلال، شەرعییەت، سوود و بەرژەوەندییەکان و هەروەها زیانەکانی ئەم جۆرە هاوسەرگیرییە.
لە کۆتایی قسەکانیدا گوڵستان محەمەد وتی: ڕۆڵی کۆمەڵگای مەدەنی و چالاکوانانی بواری کۆمەڵایەتی گرنگە، بە تایبەتی لە بەرەوپێشبردنیگفتوگۆیەکی دروست و بەرپرسانە. پێویستە ئەم بابەتە لە چوارچێوەی ڕێنمایی،پاراستنی ماف و دەقی یاساییەوە بخرێتە بەر باس، تا مافی خەڵک و بەرژەوەندییەکانیان بپارێزرێت، چونکە بابەتەکە تەنها ئەوە نییە کە گرێبەستێکیهاوسەرگیری هەبێت؛ گرنگە بزانین ماف و بەرژەوەندییەکانی ژن و منداڵ و کۆمەڵگە چۆن دەپارێزرێن، پێویستە هیچ کەسێک تەنها بە گەواهیدانیگرێبەستێک یان تۆمارکردنی پەیوەندییەک نەوەستێت، بەڵکو ماف و بەرژەوەندییەکانی هەموو لایەنەکان بە شێوەیەکی یاسایی و مرۆیی بپارێزرێت.