هاوڕێکانی دایکە ساکینە: با چاوەکانی بە کراوەیی بمێننەوە، خەبات بۆ ئاشتی بەردەوام دەبێت
هاوڕێیانی ساکینە ئارات کە تەمەنی لە خەبات بۆ ئاشتییەکی شکۆمەندانە بەسەر بردووە، وەک "دایکێکی بوێر" باسیان کرد و ڕایانگەیاند کە خەبات بۆ ئاشتی بەردەوام دەبێت.

مەدینە مامەدئۆغڵو
ئامەد- لە دەروازەی زیندانەکان و لە مەیدانەکانی خەباتدا کوردی ناسی، بۆ هەندێک دایک بوو، بۆ هەندێکی تر هاوڕێ بوو، هەروەها جەماوەر بەهۆی لێهاتوویی باشی قسەکردنیان ناساندووە، بەتایبەتی لەڕێگەی چاوپێکەوتنەکانی لەگەڵ میدیاکانی تورکیا و پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی. ساکینە ئارات هەموو ساتەکانی ژیانی بە خەبات بۆ ژیانێک بەسەر دەبرد کە منداڵ نەمرێت و دایکان چاوەڕێی منداڵەکانیان نەکەن، لە شەوی ١٢ی ئادار لە تەمەنی ٩١ ساڵیدا لە ئامەد دوای نەخۆشکەوتن و گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە کۆچی دوایی کرد، بە پێی وەسیەتنامەکەی لە گۆڕستانی یەنیکۆی ئامەد بە خاک سپێردرا، هەزاران کەس بەشدارییان لە پرسەکەدا کرد.
دایکانی ئاشتی کە لە خەباتی ئازادیدا منداڵەکانیان لەدەستدا و هەڤاڵەکانیان باسی ساکینە ئاراتیان کرد.
دایکی ئاشتی مورڤەت دەمیر باسی لەوە کرد کە ساکینە ئارات پێی وتووە کاتێک کوڕەکەی لە خەباتی ئازادیدا گیانی لەدەستداوە، سەرەڕای ئەو ئازارەی ساکینە ئارات تووشی بووە، بەڵام ئارامییەکی زۆری هەبووە و وتی کە ئەوان زۆر لە ژێر کاریگەری ئەم لایەنەی ئەو بوون و تا ئاشتی درێژە بە میراسی خەباتی ئەو دەدەن.
"ژیانی خۆی لە ڕێگای ئاشتی بەسەر برد"
مورڤەت دەمیر وتی: دایکە ساکینە زۆر ئازاری چەشت، دایکی هەموومان بوو، هەر کاتێک ئەومان بینی، هێزی پێدەداین، ژیانی لە ڕێگای ئاشتی بەسەر برد. پێکەوە بەشداریمان لە ئێشکگرییەکانی ئاشتیدا کرد، ئەوەندە دڵتەنگ بووم بە ڕۆیشتنی ئەو هەستم دەکرد دایکم تازە کۆچی دوایی کردووە، هەمیشە بەدوایدا دەگەڕاین، پرسیارمان لەبارەیەوە دەکرد، دواجار تەلەفۆنی بۆ کردم و وتی باشە، نەمدەزانی ئەوە دواجارە.
"کاتێک ئاشتی دێت، ئەم کێشانە کەم دەبنەوە"
مورڤەت دەمیر باسی لەوە کرد کە گەورەترین حەسرەتی ساکینە ئارات ئاشتی بوو و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لەم ڕێگایەدا ئازارێکی زۆرمان چەشت، هەمیشە دەیوت کاتێک ئارامی هەبێت ئەم ئازارانە کەم دەبنەوە لەم دواییانەدا لەگەڵیدا چووینە گۆڕستانێکی شەهیدان. وتی: "کاتێک ئارامی هات، جارێکی تر دێمەوە ئێرە، ئازاری ٣٠ ساڵەم هێشتا بەردەوامە" هەرچییەکی لەسەری بڵێین، هەرچەندە باسی بکەین، کەمە.
"کاری دایکان بەفیڕۆ ناچێت"
مورڤەت دەمیر بەڵێنیدا کە بەردەوام دەبن و خەباتی ساکینە ئارات بۆ ئاشتی گەورەتر دەکەن و لە کۆتاییدا وتی: تا ئاشتی بەدی دێت ئێمە درێژە بە میراسەکەی دەدەین، ئەو ئازارانەی کە تووشی بوون نامێنن، ئێمە خاوەندارێتی ئەم کارە دەکەین، بە حەسرەتی ئاشتیەوە ڕۆیشت، کار بۆ هاتنی دەکەین، دایکێکی زۆر بوێر بوو، باوەڕی بە گەل بەخشی.
"بە خەباتی ئەو بوێرێمان وەرگرت"
هەروەها دایکی ئاشتی کودرەت ئەریلماز سەرنجی بۆ ژیانی خەبات و ئازاری ساکینە ئارات ڕاکێشا و وتی: ئەو هەموو ئازارەکانی توشی بوو بەڵام هێشتا شەڕی کرد. سەرەڕای ئازارێکی زۆر، هێزی پێبەخشین، بە ئازارەکانمان هەستی بە ئازاری خۆی دەکرد، ئێمە بە خەباتی ئەو ژنە بوێر بووین، کچەکەمم لەدەستدا ، ٦ مانگ پرسەی بۆ نەکرا، دایکە ساکینە ڕۆژێک هاتە ماڵم، دەستی بۆ درێژ کردم و وتی؛ "کودرەت، ئێمە منداڵمان نییە بۆ ماتەمینی، نابێت دوای ئەوان بگرین" سەرمان بەرزە لەگەڵ شەرەفیان، ئەم شەرەفە نابێت هەمووان هاوبەشی بکەن، شوێنی شەهیدان پیس مەکەن' ئەو کەسێکی زۆر ئارام و میهرەبان بوو. بەڵێن دەدەین بەردەوام دەبین لە خەبات بۆی.
ساکینە ئارات کێیە؟
ساکینە ئارات لە ساڵی ١٩٣٤ لە شاری کوتەحیا لەدایک بووە، دوای ئەوەی باوکی لە سەردەمی ڕاپەرینی شێخ سەعید دەربەدەر بووە، جەمال ئارات کوڕەکەی لە ساڵی ١٩٨٤ لە کاتی بەڕۆژووی مردن لە زیندانی ئامەد گیانی لەدەستدا. دوو کوڕەکەی دیکەی بە ناوەکانی تاچەتین و موراد پەیوەندییان بە ڕیزەکانی پەکەکە کرد و یەکێک لە کوڕەکانیشی لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا گیانی لەدەستدا، هەروەها سەمرا کچە ١٧ ساڵانەکەی لە هەلومەرجێکی گوماناویدا ژیانی لەدەستدا.
دوو منداڵەکەی لە گەنجیدا گیانیان لەدەستدا، ساکینە ئارات کە لە دوای کودەتا سەربازییەکەی ساڵی ١٩٨٠ ەوە تا گیان لەدەستدان تێکۆسانی کرد، لە ساڵی ١٩٩٠ەوە دەستی بە کارەکانی کۆمەڵەی دایکانی ئاشتی کردووە.