ژنانی بەلووچ داوای دادگاییکردنی بکوژانی هەینی خوێناوی دەکەن

ژنانی پارێزگای سیستان و بەلوچستان لە ئێران خوازیاری دادگاییکردنی بکوژانی خەڵکی بەلووچ لە شاری زاهیدان بوون.

ناوەندی هەواڵ

 

دانیشتوانی شارە جیاجیاکانی پارێزگای سیستان و بەلوچستان لە ئێران ڕژانە سەر شەقامەکان و دروشمیان دژی ڕێژیمی ئێران وتەوە، ژنانی بەلووچ بە هاوسۆزی لەگەڵ ڕاپەڕینی ئەم دواییەی ئێران، دوێنێ، ١٦ی تشرینی دووەم، ڕژانە سەر شەقامەکان و دروشمی "ئەگەر کەسێک بکوژرێت، هەزار کەس لە پشتیەوە دەبن"یان وتەوە.

 

لە شارەکانی زاهیدان، ڕاسک، دەزاب و شارەکانی دیکەی پارێزگای سیستان و بەلوچستان، خۆپیشاندەرانی بەلوچستان دروشمی "وڵات ئازادی دەوێت"، "هەرکەسێک برام بکوژێت دەیکوژم"، "مردن بۆ خامنەیی" و "مەرگ بۆ بەسیج"یان دژی ڕژێمی ئێران وتەوە.
 

خۆپیشاندەرانی شاری زاهیدان لافیتەیەکیان هەڵگرتبوو کە داوای دادگاییکردنی بکوژانی هەینی خوێناوی لە زاهیدان و خاشیان دەکرد، بەپێی وێنە بڵاوکراوەکان، منداڵێکی بەلووچ لە زاهیدان لەسەر لافیتەیەک نووسیویەتی "ئەو ئازارەی ئەمڕۆ هەستی پێدەکەیت، هەمان ئەو هێزەیە کە سبەی هەستی پێدەکەیت".