ڕیحان لۆقۆ: لە دژی هێرشەکان ڕۆحی بەرخۆدان بەهێز بکەن

ڕیحان لۆقۆ، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستاری ڕۆژئاوا لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک هەڵوەستەی کرد و ئاماژەی بەوەدا، چۆن گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە ڕۆحی ١٩ی تەمووز شەڕیان کرد، بەو ڕۆحەوە بەردەوام دەبن لە تێکۆشان دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک.

عەبیر محەمەد

 

قامیشلۆ- ماوەی دوو ڕۆژە دەوڵەتی تورک بە فڕۆکە جەنگییەکانی هێرشدەکاتە سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و بەهۆیەوە لە هێرشەکەی ١٩ی مانگدا لە کۆبانێ، شەهبا، دێرک، زرگان و دربەسی بەپێی دوایین لێدوانی فەرمی، ١٤ کەس کوژران و بریندار بوون، هەروەها ڕۆژنامەنووسێک گیانی لەدەستدا و برینداریش بوونی هەیە، دژی هێرشەکان گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە سەرپێیە و داوای بەرخۆدان دەکەن.

 

ڕیحان لۆقۆ، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستاری ڕۆژئاوا، هەڵوێستی خۆی لەسەر ئەم هێرشانە دەربڕی و وتی: دەوڵەتی فاشیستی تورکیا بە فڕۆکەی جەنگی هێرشی کردە سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە شەهبا و کۆبانێوە تا دێرک هێرشی قورس ئەنجامدرا، ئەم هێرشە تەنها شوێنێکی سەربازی نییە وەک ئەوەی دەوڵەتی تورک پیشانی دەدات، لەو هێرشانەدا هاوڵاتیانی مەدەنی کرانە ئامانج، ئێمە بێدەنگی مرۆڤایەتی لە بەرامبەر ئەم هێرشە بە توندی شەرمەزار دەکەین، ئەمەی ئێستا خیانەتێکی گەورەیە لە دژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، کچان و کوڕانمان کەرامەتی مرۆڤیان پاراست، ئەم هێرشە لەلایەن هەموو دەوڵەتە نێودەوڵەتییەکانەوە ئەنجامدەدرێت و بە ڕەزامەندی ئەوانە، ئێمە دەڵێین لە کوێیە مافی مرۆڤ بەسە بۆ خیانەت و بێدەنگی.

 

"بۆ ئەوەی نەتەوەیەکی دیموکراتیک نەبێتە جیهانی، هێرشی توندوتیژی ئەنجام دەدەن"

ڕیحان لۆقۆ لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند، کە ئامانجی ئەو هێرشانە تێکشکاندنی هەموو سیستمی نەتەوەیی دیموکراتیکە، "بەو هێرشانە دەیانەوێت پێکهاتەکان دابەشبکەن و ئەو ئارامی و سەقامگیرییەی کە هەیە لەناوی ببەن، بە تۆپ و فڕۆکە دەیانەوێت سەقامگیریی ئێستا تێکبشکێنن و سیستمەکەمان لەناوببەن، بۆ ئەوەی سیستمەکەمان جیهانی نەبێت، دەوڵەتە داگیرکەرەکان هێرش دەکەنە سەرمان".

 

"ڕۆحی ١٩ی تەمووز ١١ ساڵە بەرخۆدانی دەکات، بۆیە سەردەکەوێت"

ڕیحان لۆقۆ لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەو کەسانەی کە ١١ ساڵە لە دژی هەموو جۆرە هێرشێک تێدەکۆشن بە هەرزانی سەر بۆ داگیرکاریی دانانەوێنن، بە ڕۆحی ١٩ی تەمووز جارێکی دیکە سەردەکەون، "دەبینین لە هەمانکاتدا شەهبا و کۆبانێ و ناوچەی جزیرە بۆردومان کرا و ئاسوودەییان لە خەڵک بڕی، دەیانەوێت بەم هێرشانە ترسێکی گەورە لە دڵی خەڵکدا دروستبکەن، ئێمە بە دەوڵەتی تورک و هاوپەیمانەکانی دەڵێین کە ئەم گەلەی جەوهەری ئازادیان هەڵگرتووە و خۆیان لەسەر سیستەمی نەتەوەیی دیموکراتیک دامەزراندووە، بە ئاسانی سەر بۆ داگیرکەر دانانەوێنن، وەک چۆن بە ڕۆحی ١٩ی تەمووز تێکۆشانمان کرد، بەو ڕۆحەوە درێژە بە تێکۆشان دەدەین و هیوامان هەیە، داوا لە خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکەین کە لە مەیدانەکاندا بن و ڕۆحی بەرخۆدان بەهێز بکەن".