کەمپەینی نێودەوڵەتی ژنان لە دژی چەکی کیمیایی

کۆمیتەی پشتیوانی لەگەڵ بزووتنەوەی ژنانی کوردستانی ئەرژەنتین کەمپەینی دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دەستپێکرد.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆمیتەی پشتیوانی لەگەڵ بزووتنەوەی ژنانی کوردستانی ئەرجەنتین هەڵمەتێکی دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە دەستپێکردووە، هەڵمەتەکە هەنگاو بە هەنگاو پلانی بۆ دانراوە تا ڕێگرتن لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بەردەوام دەبێت.

 

لە هەنگاوی یەکەمی هەڵمەتەکەدا کۆکردنەوەی ڕێکخراو و دەزگا نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤی کاریگەر دەکرێتە ئامانج، قۆناغی یەکەمی کارەکە لە ١ی تشرینی دووەم تا ٣٠ی تشرینی دووەم بەڕێوەدەچێت، لەم قۆناغەدا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چالاکانە بەکاردەهێنرێت.

 

بڕیارە لە هەفتەی دووەمی مانگی تشرینی دووەم بە بەشداری کەسایەتییە ناسراوەکان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی سازبکرێت، لە هەموو ئەو چالاکییانەدا کە ڕۆژی ٢٥ی تشرینی دووەم، ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بەڕێوەدەچێت، ئەوە ڕادەگەیەنرێت کە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییە.

 

ڕاگەیەندراوی ژنان

کۆمیتەکە لە ڕاگەیەندراوی کەمپەینەکەیدا ڕایگەیاندووە، تەڤگەری ئازادیی کە ناوەندی ئازادی ژنانە، بە بۆمب و گازی ژەهراوی کۆتایی پێنایەت، جەختیان کردووەتەوە پلانەکانی هەڵمەتەکە دژی چەکی کیمیایی هەموو ڕۆژێک بەڕێوەدەچێت و فراوان دەکرێت، ئامانجی یەکەم بڵاوکردنەوەی کەمپەینەکە لە سەرتاسەری کیشوەرەکانە و هەڵمەتێکی نێودەوڵەتییە.

 

هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: چەندین جار چەکی کیمیایی لە دژی گەلی کورد بەکارهاتووە، داوا لە هەموو هێزە دژە سەرمایەدارەکان دەکەین، دەنگی خۆیان بەرزبکەنەوە بۆ ئەوەی مێژوو دووبارە نەبێتەوە.

 

ڕێپێوانێکی جەماوەری بەڕێوەدەچێت

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: وەک بەشێک لە هەڵمەتی دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە ٣٠ تشرینی دووەم، بڕیاردراوە ڕێپێوانێکی جەماوەری بۆ بەهێزکردنی هاوکاری نێودەوڵەتی لە سەرتاسەری جیهاندا بەڕێوەبچێت.