"گۆڕینی بیرکردنەوەی کۆمەڵگە و جێبەجێکردنی سیستمی هاوسەرۆکایەتی هەنگاوێکی گرنگە بۆ سووریای نوێ"

لە کۆنگرەیەکدا کە ڕۆژی ٢٣ی حوزەیران لە قامیشلۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەڕێوەچوو، ژنان یەکدەنگ بوون کە گۆڕینی عەقڵیەتی پیاو لە کۆمەڵگەدا ڕێگە خۆش دەکات بۆ جێبەجێکردنی فراوانتری سیستمی هاوسەرۆکایەتی.

شیرین محەمەد

 

قامیشلۆ-ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕۆڵێکی بەرچاویان لە جێبەجێکردن و پەرەپێدانی سیستمی هاوەرۆکایەتیدا هەبووە، ئەوان لە هەموو بوارەکاندا خۆیان سەلماندووە بە سەربازی و سیاسی و کۆمەڵایەتی و کولتوورییەوە، ئەمەش دەرگای گەشەپێدانی کۆمەڵگە و جێبەجێکردنی سیستەمی هاوسەرۆکایەتی بەڕوویاندا کردووەتەوە.

 

لە سەرەتای دامەزراندنی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاوە، سیستمی هاوسەرۆکایەتی وەک ئامرازێکی کارگێڕی بۆ پێشەنگایەتیکردنی دامەزراوە و فەرمانگە و لیژنەکان و ئەندامە ڕەگەزییە جیاوازەکان پشتی پێدەبەسترێت، پرسیار لەبارەی ڕادەی جێبەجێکردنی و چۆنیەتی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانی بەردەم جێبەجێکردن و پەرەپێدانی هاتۆتە ئاراوە، بۆ تاوتوێکردنی ئەمە، کۆنگرەی ستار کۆنگرەی پێشەنگایەتی هاوبەشی ڕێکخست بۆ کردنەوەی گفتوگۆیەکی فراوانتر لەسەر میکانیزمی پەرەپێدان و جێبەجێکردنی سیستەمەکە و چارەسەرکردنی ئەو ئاڵەنگاریانەی ڕووبەڕووی دەبێتەوە.

 

ئیبتیسام حوسێن، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی پەروەردەی جزیرە وتی: لە ڕێگەی کۆنگرەی هاوسەرۆکایەتی هەرێمەوە کاردەکەین بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەو ئاڵەنگاری و کەموکوڕیانەی کە لە کاتی جێبەجێکردنی سیستەمی هاوسەرۆکایەتی ڕووبەڕوومان بووەوە، کە لەلایەن ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە پێشنیارکرابوو و لە ڕاستیدا لە ڕەوتی شۆڕش لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پەسەندکرا، بەپێویستمان زانی کە کۆببینەوە و گفتوگۆ بگۆڕینەوە سەبارەت بەو میکانیزمانەی کە لەڕێگەیانەوە دەتوانین ئەزموونەکەمان هەڵسەنگێنین، ئەو هەڵە و ئالەنگاریانە دەستنیشان بکەین کە ڕووبەڕوومان بووەتەوە، جا چ لەڕێگەی ڕەخنەی خۆمانەوە بێت یان خستنەڕووی بۆچوونەکان بێت، بە ئامانجی پەرەپێدانی تێگەیشتنێکی قووڵتر لەم مۆدێلە و پەرەپێدانی پلانێکی کردەیی بۆ تێپەڕاندنی ئەو ئاڵەنگاریانەی کە بەردەوامن لە بەردەوامبوون.

 

ئەو ڕوونیشیکردەوە، یەکێک لەو ئاڵەنگاریانە کە ڕووبەڕووی بووینەوە، عەقڵیەتی پاوانخواز و پیاوانە بوو، کە هەزاران ساڵە لە کۆمەڵگەکانماندا ڕەگێکی قووڵی داکێشاوە و بەربەستێکی ڕاستەقینەیە لەبەردەم وبونیادنانی سیستمێکی دیموکراتیک ڕاستەقینە کە هەمووان سەرقاڵ بکات، لێرەوە بەپێویستی دەزانین ڕوونبکەینەوە کە هاوسەرۆکایەتی تەنیا میکانیزمێکی کارگێڕی نییە لەناو دامەزراوەکاندا، بەڵکو میکانیزمێکی بەڕێوبەرییە، سیستەمێکی یەکگرتوو کە دەتوانرێت بە مۆدێلێک بۆ چارەسەرکردنی زۆرێک لە قەیرانە کۆمەڵایەتییەکان هەژمار بکرێت، چونکە لەسەر بنەمای هاوبەشییەکی ڕاستەقینەی نێوان ژنان و پیاوان دامەزراوە، نوێنەرایەتیکردنی هەموو بۆچوون و پێکهاتەکان مسۆگەر دەکات.

 

سەبارەت بە ڕۆڵی ژنان لە پۆستە بڕیاردەرەکان و گرنگییەکەی، وتی: کاتێک ژنان ڕۆڵێکی کاریگەریان هەبێت لە پۆستەکانی بڕیاردان، ئەوە یارمەتیان دەدات بۆ پەرەپێدانی خۆیان و کۆمەڵگە لەگەڵیاندا، ئەمە مافێکی سروشتی خۆیانە نەک ئیمتیازێک، ڕاستە هێشتا ڕووبەڕووی هەندێک کەموکوڕی دەبینەوە، بەڵام هەوڵە بەردەوامەکان بۆ ڕاستکردنەوەیان لە خۆیدا پێشکەوتنی بەرچاوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، بەداخەوە لە ناوچەکانی دەرەوەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، هێشتا ئەم ڕژێمە وەک شتێکی نامۆ سەیر دەکرێت، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ عەقڵیەتێک کە قبوڵ ناکات ژنان بۆچوونێک یان ڕۆڵێکی ڕاستەقینەیان هەبێت، کەسانێک هەن کە خۆیان بە بیرۆکەی یەک نەتەوە و یەک زمان و یەک ئایدۆلۆژیاوە دەبەستنەوە، ئەوانیش فرەچەشنی ڕەتدەکەنەوە، ئەمەش خۆی لە خۆیدا بەشێکە لە پرسەکە، سووریا بە فرە کولتوری و تائیفەگەری ئەگەر نەتوانین ئەم پرسە چارەسەر بکەین، ئەوا لە سووریایەکدا کۆتایی دێت کە پرس و شەڕی ناوخۆ زاڵ دەبێت.

 

جەختیشی لەوەکردەوە کە ئەگەر بمانەوێت سووریایەکی نوێ و دیموکراتیک و دادپەروەر و گشتگیر بونیاد بنێین، دەبێت ژنان لە هەموو بڕیارە چارەنووسسازەکاندا ڕۆڵیان هەبێت، بەم قسانە زۆرێک لەو گفتوگۆیانەی کە لە کۆنگرەکەدا ئەنجامدراون، کورتکردەوە و پێیوابوو جێبەجێکردنی سیستەمی هاوسەرۆکایەتی لە سەرانسەری سووریا بە گشتی هەنگاوێکی ڕاستەقینە دەبێت بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکان و بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی باشتر.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، بەرپرسیارێتی تەنها ناکەوێتە ئەستۆی ژنان، بەڵکو دەکەوێتە ئەستۆی پیاوانیش، دەبێت کاربکەن بۆ ئەوەی خۆیان لەو عەقڵیەتە پیاوسالارییە ڕزگاربکەن کە هەزاران ساڵە بەسەریاندا سەپێندراوە، چونکە ئەمە یەکێکە لە گەورەترین ئاڵەنگاری بەردەم کۆمەڵگەکان، چ لێرە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا یان لە سەرانسەری وڵاتدا، واتە سووریا بەگشتی.

 

"سیستمی سەرمایەداری نێودەوڵەتی هەوڵی جەسپاندنی عەقڵیەتی پیاوانە دەدات"

شاها خەلیل، هاوسەرۆکی نوسینگەی ڕێکخستنی تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتییک "تەڤ-دەم" ڕایگەیاند، سیستمی پێشەنگایەتی هاوبەش بۆ یەکەمجار لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە سەردەمی شۆڕشی ڕۆژئاوادا جێبەجێکرا، کە بە شۆڕشی ژنان ناسراوە، گومانی تێدا نییە کە ئەم جێبەجێکردنە ڕووبەڕووی ئاڵەنگاریەکی زۆر بووەوە، بەتایبەتی کە ئێمە لەم هەرێمەدا نەک تەنها ڕووبەڕووی پرسی ناوخۆیی بووینەتەوە، بەڵکو لە بەرامبەر پرسێکی ناوخۆییدا وەستاوین، سیستمی سەرمایەداری نێودەوڵەتی کە هەوڵدەدات بە چەسپاندنی عەقڵیەتی پیاوانە لەناو کۆمەڵگەکاندا زاڵ بێت بەسەر هۆشیاری کۆمەڵگەکاندا.

 

جەختی لەسەر پێویستی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم عەقڵیەتە کردەوە، وتی: بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ئەم عەقڵیەتە ببینەوە، پێویستە لە بنەڕەتەوە دەست پێبکەین بە گۆڕینی ئەو چەمک و زاراوەی کە بەکاری دەهێنین، بە بەردەوامی کاربکەین بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی عەقڵیەتی کۆمەڵایەتی بەجۆرێک هاوئاهەنگ بێت لەگەڵ ئەو گۆڕانکارییانەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکە بە گشتی ڕوودەدەن.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، لەڕاستیدا گۆڕینی عەقڵیەتی ئەمڕۆ بووەتە گرنگتر لەوەی بە سادەیی جێبەجێکردنی خودی سیستەمەکە، چونکە پێمانوایە ئەگەر بتوانین عەقڵیەتی کۆمەڵگە بگۆڕین، جێبەجێکردنی سیستەمەکە دەبێتە شتێکی سروشتی و خێرا، وتی: بۆیە ئێمە دەبینین، کە ئەرکی ئێمەیە وەک ژنان بوونی خۆمان لە هەموو بوارەکاندا بسەلمێنین و بەشێکی کارا بین لەو گفتوگۆ و بڕیارانەی کە ئایندەی کۆمەڵگەکەمان و سووریا بە گشتی دیاری دەکەن، مافی ئێمەیە بۆچوونەکانمان لەسەر هەموو شتێک کە پەیوەندی بە کۆمەڵگە و ژنانەوە هەیە هاوبەش بکەین.

 

لەکۆتایی قسەکانیدا، شاها خەلیل وتی: پێمان وایە بە خۆشەویستی و پاڵپشتی یەکتر، و بە یەکڕیزیمان، دەتوانین کۆمەڵگەیەکی ئازاد لەسەر بنەمای دادپەروەری و دیموکراتی دابمەزرێنین، لەژێر دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی'، بە ئاواتەکانمان دەگەین و درێژە بەو خەباتە دەدەین تا دەگەینە کۆمەڵگەیەکی دادپەروەرتر و یەکسانتر.