گیان لەدەستدانی گوماناوی ڕۆژنامەنووس دیلان قارەمان ناڕەزایەتی لێکەوتەوە
گیان لەدەستدانی گوماناوی دیلان قارەمان کە ئەندامێکی چالاکی تێکۆشانی ئازادیی ژنان و ڕۆژنامەنووس بوو، ناڕەزایەتی لێکەوتەوە، تەژەئا، نوسینگەی ئامەد و دەم پارتی پەیوەست بەو پرسە ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە.
ناوەندی هەواڵ
گیان لەدەستدانی گوماناوی دیلان قارەمان کە لە ڕۆژی ١١ی تشرینی دووەم، لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، هۆکاری گیان لەدەستدانەکەی بە 'جەڵتەی دڵ' ڕاگەیەندرا، بەڵام ڕێکخراوەکانی ژنان ڕایانگەیاندووە، ئەو مگیان لەدەستدانە گوماناوییە.
تەڤگەری ژنانی ئازاد "تەژەئا" وتی: هەرگیز ڕێگە نادەین گیان لەدەستدانی گوماناوی هاوڕێمان دیلان لە تاریکیدا بمێنێتەوە، توندوتیژی سیستەماتیک و بێ سزا قبوڵ ناکەن و لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ پرۆسەکە دەکەن.
ناوەندی مافی ژنان لە نوسینگەی ئامەد ڕایگەیاند، زۆرینەی گیان لەدەستدانی گوماناوی بە "خۆکوشتن" یان "گیان لەدەستدانی کتوپڕ" ڕادەگەیەنرێن، کە پەیوەندی بە سیاسەتی بێ سزاییەوە هەیە و داوای لێکۆڵینەوەی بەرفراوان لە مردنی دیلان قارەمان دەکات.
ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی ڕایگەیاند، گیان لەدەستدانی گومانی ژنان سیاسییە و وتی: دا ئەو کاتەی پرسەکە ڕوون دەبێتەوە، چاودێری پرۆسەکە دەکەین.