گواستنەوەی ژنە چالاکوانەکانی ڕۆژهەڵات بۆ زیندانە ئەمنییەکان

لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٣ ژنە چالاکوان کە دەستگیر کراون دەگوازرێنەوە بۆ زیندانە ئەمنییەکان

ناوەنی هەواڵ

 

سێ ژنە چالاکوانی کورد بە ناوەکانی عەزیمە ناسری، دەریا تاڵەبانی، ئەسرین محەمەدی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی ٩ی ئەم مانگە لە شارەکانی بۆکان، مهاباد و تاران لە پێناو ئازادیدا دەستگیرکراون و لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی پاکتاوی سیاسی ڕژێمی ئێران دژ بە کورد دەگوازرێنەوە بۆ زیندانە ئەمنییەکانی دەسەڵات لە شاری ئورمیە.

لە ٨ی ئەم مانگەوە ڕژێمی ئێران دەستی کردوە بە دەستگیرکردنی چالاکوانان بە هۆکاری دژ وەستانەوەی ڕژێم و لەو  ڕەشبگیریەشدا چالاکوانانی گەنجی کورد بەئامانج گیراون، ژمارەی گیراوانیش بریتین لە ٣٤ کەس.

بە پێی دواین زانیاری، لەو ٣٤ کەسەی لە شارە جیاوازەکانی ئێراندا دەستگیرکراون لەم ماوەیەدا تەنها یەک کەسیان بە ناوی "سەلمان ئەدوایی" دوای چەند ڕۆژ ئازاد کراوە، ئەوانەی تر هێشتا لە زیندانی ڕژێمی ئێراندا بێسەر و شوێنن و چارەنوسیان نادیارە.

 

ت.پ