ڕۆژنامەوان سەبا ئازەرپیک دەستگیر دەکرێت
نوسەر و ڕۆژنامەوانی سیاسی ئێرانی سەبا ئازەرپیک لە لایەن هێزەکانی فتا-ی سەر بە ئیتلاعاتی ئێران دەستگیر دەکرێت.
ناوەندی هەواڵ
بە پێی سەرچاوەیەک، خێزانی ڕۆژنامەوان سەبا ئازەرپیک ڕۆژی یەکشەممە ڕایانگەیاند ئازەر لە لایەن هێزەکانی فتا-ی سەر بە ئیتلاعاتی ئێرانەوە دەستگیرکراوە، ئەو ڕۆژنامەنووسە لە ڕۆژنامەی "اعتماد است" کاری دەکرد، لە ئێستاشدا کاری ڕۆژنامەوانی لێ قەدەغە کراوە.
عەتا حافزی هاوژینی سەبا ئازەرپیک لە تویتێکدا کە بۆ سەرۆکی دادی ئێرانی نووسیوە دەڵێت، پۆلیسی فتا بە تەلەفۆن سەبایان بانگ کردووە، دواتر گواستراوەتەوە بۆ داواکاری گشتی، پاشان دەستگیرکراوە، لە تویتەکەدا هاوژینی سەبا ئەم دەستگیرکردنەی بە نایاسایی لە قەڵەم داوە و ئاماژەی بەوەش داوە لە کاتی دەستگیرکردندا ئەشکەنجەی سەبا دراوە.
بە پێی ئەگەرەکان پێدەچیت سەبا ئازەرپیکی ڕۆژنامەوان بە هۆی بڵاوکردنەوەی زانیارییەکان بێت لە تەلەگرام، لەسەر مامەڵە کردنی دەسەڵات بە دۆسییەی حەمید حاجیانی پارێزەرەوە کە ساڵی ڕابردوو لە مانگی ئایاردا بە فیسەک کوژرا.
ت.پ