گەشەپێدانی گەنجان بۆ برەودان بە خۆبەڕێوەبەری
ڕێخراویcdo کۆنفرانسێکی تایبەت بە گەشەپێدانی گەنجان بۆ بوون بە سەرکردەیان بەڕێوەبرد.
ناوەندی هەواڵ
لە شاری سلێمانی و لە ئوتێل ڕامادا، ئەنجومەنی گەنجانی سەرکردە بە هاوکاری ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت-cdo کۆنفرانسێکی تایبەت بە گەشەپێدانی گەنجان بۆ توانای خۆبەڕێوەبەریان بەست، لە کۆنفرانسەکەدا تواناکانی گەنجان بۆ کارکردن و بەڕێوەبەریان خرایە بەر باس، هەروەها ئاماژە بەوەکرا دوای کۆنفرانس کار دەکرێت بۆ بەدیهێنانی ئامانجی گەنجان بێ جیاوازی، بۆ بونیادنانی پەیوەندییەکی پتەو لە نێوان گەنجان و خاوەن دەسەڵاتەکاندا، هەروەها بەرەوپێشچوونی کۆمەڵگا بۆ خۆشگوزەرانی باری ئابووری گەنجان.
ئامانجی ئەنجومەن لە بەستنی ئەم کۆنفرانسە خستنە ڕووی توانا و ئامانجەکانی گەنجانی بەهرەمەندە، ئەو گەنجانەی خولیای وزەیەکی باشیان هەیە و هەوڵی بەدیهێنانی ئامانجەکانیان دەدەن بۆ خزمەتکردنی ئەو شوێنەی تێیدا دەژین، کاری سەرەکی ئەنجومەنەکەش هاوکاری کردن و پاڵپشتی گەنجانە تا بتوانن هەلی کار بۆ زۆربەی گەنجان بگونجێنن.
کەویار محەمەد بەڕێوبەری پڕۆژەی ئەنجومەنی گەنجانی سەرکردە سەبارەت بەم پڕۆژەیە دەڵێت: "یەکێک لە ئامانجی ئەم پڕۆژەیە باسکردنی ئەو بارودۆخەیە کە لە ئێستادا گەنجان تێیدا ژیان دەکەن، و پاڵپشتیکردنی گەنجانە تا بتوانن گەنجی لێهاتوو بن و ببنە گەنجێکی کاریگەر بۆ کۆمەڵگا و بتوانن خۆیان و وڵاتەکەیان پێش بخەن، ئە، پڕۆژەیەس بە چەند قۆناغێک دەبێت، سەرەتا فۆڕممان بەسەر چەندین گەنجدا دابەش کردووە دواتر باشترینمان هەڵبژاردووە، گەنجەکان لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان هاتوون، وەک هەڵەبجە و چەمچەماڵ و ڕانیە، کە ئێستا بە نزیکەی ٩٠ گەنج بەشدارن لەم پڕۆژەیەدا، پاڵپشتیان دەکەین تابتوانن ببنە گەنجانێکی سەرکەوتوو".
پڕۆژەی ئەنجومەنی گەنجانی سەرکردە، پڕۆژەیەکی نێودەوڵەتییە کە زیاتر لە ١٣٠ وڵات بەشداریان تێدا کردووە بۆ برەودان بە تواناکانی گەنجان، تا بتوانن لە ڕێیەوە خزمەت بە کۆمەڵگا بگەیەنن.
ت.پ