گەنجان بۆ پاڵپشتیکردنی خێزانە کۆچبەرەکان لە تربەسپی دەستپیشخەرن
کۆمەڵێک ژنانی گەنج و گەنجان بە پێشکەشکردنی پشتیوانی ماددی و ڕەوشتی، کاردەکەن بۆ پاڵپشتیکردنی ئەو خێزانانەی کە بەهۆی دەستدرێژی چەتەکانی هەتەشە کۆچیان کردووە.
تربەسپی
کۆمەڵێک ژنانی گەنج و گەنجان لە تربەسپی کە شارۆچکەیەکی نزیک قامیشلۆیە، دەستپێشخەرییەکیان بە ناوی”green hands” "دەستی سەوز" دەستپێکرد بۆ پاڵپشتیکردنی خێزانە کۆچبەرەکان و پێشکەشکردنی جۆرەها هاوکاری بۆیان.
لاڤە ئیبراهیم، یەکێک لە دامەزرێنەرانی دەستپێشخەرییەکە، ڕایگەیاند، کە ئەوان کۆردیناسیۆن لەگەڵ ڕێکخراوە ناوخۆییەکان دەکەن، هەروەها ژنانی گەنج و گەنجان لە تربەسپی ئەم دەستپێشخەرییەمان دامەزراند بۆ یارمەتیدانی خێزانە کۆچبەرەکان لە ناوچە جیاوازەکان و کەمکردنەوەی بارگرانییەکانیان و پێشکەشکردنی پاڵپشتی دەروونی بۆ منداڵان لە ڕێگەی ئەو چالاکییانەی کە لە چوارچێوەی دەستپێشخەرییەکەدا ڕێکدەخەین.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانجی دەستپێشخەرییەکە کەمکردنەوەی ئازارەکانی کۆچبەرانە، تەنها لە تربەسپیەدا ١٠٠ خێزانی ئاوارە هەن، بەردەوام دەبین لەسەر ئەم دەستپێشخەرییە بە دابەشکردنی سەبەتەی خۆراک، پێداویستی بۆ منداڵان و ژنان، لەوانەش یاری و جلوبەرگ بۆ گەورە و منداڵ، هەروەها کەلوپەلی ناوماڵ بۆ هەر خێزانە کۆچبەرەکان کە لە خوێندنگە و ماڵەکانی تربەسپی نیشتەجێن، هاوکات هاوکاری داراییش پێشکەش بە خێزانەکان دەکەین.
هەموو ڕۆژێک بە هاوکاری چێشتخانەی تربەسپی ژەمەکان دابین دەکرێت، بە سەرپەرشتی نارین شێخۆ کە بە شێوەیەکی تایبەتی خواردنەکە ئامادە دەکات و پێشکەشی خێزانە کۆچبەرەکان دەکات.
وەک پێزانین بۆ هەوڵەکانی هێزەکانی ئاسایش لە پاراستنی ناوچەکە لە نێوان پەرەسەندن و هێرشەکانی ئێستادا، دەستپێشخەری ”green hands” "دەستی سەوز" ژەمەکان لە بازگە ئاسایشەکان دابەش دەکات.
یارمەتییەکان تەنها لە خواردن و جێگەی نوستن سنووردار نین، بەپێی وتەی لاڤە ئیبراهیم، دەستپێشخەرییەکە خول و وانەی فریاگوزاری سەرەتایی تایبەتمەند بۆ منداڵانیش دابین دەکات.