گەمارۆدان و تۆپبارانکردن لە فاشر گیان لەدەستدانی دەیان کەسی لێکەوتەوە

بەهۆی تۆپبارانی هێزەکانی پشتیوانی خێرا بۆ سەر کامپی ئەبو شوک و بازاڕ، لە باکووری شاری فاشر لە پارێزگای دارفۆری باکوور، دەیان هاوڵاتی مەدەنی کوژران و بریندار بوون.

ناوەندی هەواڵ

 

سودان لە ناوەڕاستی مانگی نیسانی ٢٠٢٤ەوە شایەتی ململانێی نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا بووە، کە لە ئەنجامدا هەزاران و ملیۆنان ئاوارە و پەنابەری ناوخۆیی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات گیانیان لەدەستداوە.

 

ژووری فریاکەوتنی کامپی ئەبو شووک لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕۆژی ١١ی حوزەیران ڕایگەیاند، لە ئەنجامی تۆپبارانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش بۆ سەر بازاڕ و گەڕەکەکانی کامپەکە، لە کامپی ئەبو شووک لە باکووری شاری فاشری باکووری دارفور، هەشت هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و دەیان کەسیش برینداربوون، ئەمەش هاوکات بوو لەگەڵ بەردەوامی هەڵاتنی دانیشتووانی شارەکە، کە بەهۆی گەمارۆکانەوە هەندێک کەلوپەل لەبەردەستدا نەبوون.

 

تۆڕی پزیشکانی سودان ئاشکرای کرد کە لە ئەنجامی تۆپبارانەکانی هێزەکانی پشتیوانی خێرا بۆ سەر کامپەکە ١٧٩ هاوڵاتی مەدەنی کوژراون، ئەمە جگە لەوەی ١٢ کەسی دیکەش بەهۆی برسێتی و نەبوونی چاودێری پزیشکی لە فاشر لە ماوەی مانگی ئایاردا گیانیان لەدەستداوە.

 

لە نیسانی ٢٠٢٤ەوە، هێزەکانی  پشتیوانی خێرا گەمارۆی فاشری داوە و ڕێگری دەکات لە گەیشتنی یارمەتییە مرۆییەکان و خۆراک و دەرمان بۆ شارەکە، ئەمەش بووەتە هۆی کەمبوونەوەی هەندێک کاڵا و بەرزبوونەوەی ناگونجاو لە نرخی هەندێکی تردا.

 

لە ئەنجامی گەمارۆدان و برسێتی بەربڵاو، دانیشتوانی شاری فاشر لە دەرەوەی کارگە بچووکەکانی نەوت ڕیز دەکەن بۆ بەدەستهێنانی "إمباز"، ئەو فستقانەی کە پاش دەرهێنانی زەیت بەجێماوە. ئەمە بووەتە تاکە خۆراک کە لەبەردەستی کەسانی لاوازدایە، هەرچەندە وەک خۆراکی ئاژەڵ بەکاردەهێنرێت.

 

ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی پێشتر بڵاویکردبووەوە، لە نێوان ٤ بۆ ٩ی حوزەیران، ٣٠٧ خێزان ئاوارەبوون لە کامپی ئەبو شووک، بەهۆی زیادبوونی نائاسایشیەکانەوە، هەروەها ئاوارەبوونی ٦٠٥ هەزار کەسی لە شاری فاشر لە نێوان نیسانی ٢٠٢٤ تا کۆتایی مانگی یەک تۆمار کردووە. هاوکات ٤٠٦ هەزار کەس لە کامپی زم زم لە نزیک شارەکە هەڵاتوون، دوای ئەوەی هێزەکانی پشتیوانی خێرا کۆنترۆڵیان کرد.