گەلی قامیشلۆ بەشداری سەفەربەری بوون و بەرەو شێخ مەقسود ڕێپێوانیان کرد

گەلی قامیشلۆ بەشداریان لە سەفەربەری بۆ بەرخۆدانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە کرد و کاتژمێر ٥ی بەیانی بە کاروانێک بەرەو حەلەب بەڕێکەوتن.

قامیشلۆ

 

چەتەکانی جیهادی هەتەشە کە لە ٦ی کانوونی دووەمەوە گەمارۆی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود، ئەشرەفیە و بەنی زەیدیان لە حەلەب داوە، بە توندی تۆپبارانیان دەکەن. هێرشەکە لەوێ توندتر بووە و کۆمەڵکوژی زۆر ڕوویانداوە.

 

دوای ئەوەی چەتە جیهادییەکان هەوڵیاندا گەلی هەردوو گەڕەکەکە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆیان ناچار  بکەن خۆیان ڕادەست بکەن، ئەنجومەنی گەل وەڵامی دایەوە و ڕایگەیاند کە لە گەڕەکەکانی خۆیاندا دەمێننەوو بە شەرەفەوە بەردەوام دەبن لە بەرخۆدان و داوای پشتیوانی لە سەفەربەری کرد. 

 

دوای ئەوەی بانگەوازی سەفەربەری کرا، گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە دوێنێوە پەیوەست بوون بەو کسەفەربەرییەوە،  خەڵکی زۆرێک لە شارەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەرەو حەلەب بەڕێدەکەون. ئەمڕۆ دانیشتووانی شاری قامیشلۆ بە پیشەنگایەتی ژنان و گەنجان بە ڕۆحی شەڕی شۆڕشگێڕانەوە بەشداریان لە کسەفەربەری بۆ شێخ مەقسود و ئەشرەفییە کرد. ئەو گەل کە لە گۆڕەپانی یوسف گوڵۆ لە شاری قامیشلۆ گردبوونەوە و دروشمی "بژی بەرخۆدانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە"، "بژی بەرخۆدانی هێزەکانی قەسەدە"، بە کاروانێک بەرەو گەڕەکەکانی بەرخۆدانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە بەڕێکەوتن.

 

"شەڕێکی قورس لەو ناوچانە بەڕێوەدەچێت"

پەروین جەمیل، ژنێکی خەڵکی شاری قامیشلۆ بەرەو شێخ مەقسوود دەڕوات، ڕایگەیاند کە بە ڕۆحی خەباتی گەلی شۆڕشگێڕەوە دەچێتە پاڵ سەفەربەری بۆ شێخ مەقسود و وتی: ناوی ئەم شۆڕشە بە شۆڕشی ژنان ناسراوە، ئێمە لە کاتژمێر ٥ی بەیانییەوە لێرەین. ئەشرەفییە و بەنی یەزید.. شەڕێکی قورس لەو ناوچانە بەڕێوەدەچێت، دوو دەوڵەت لە دوو گەڕەک کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدەن.

 

"بەهۆی هێرشەکانی سەر گەڕەکەکانی حەلەب"

خەدا میهی ئەلدین ڕایگەیاند کە وەک ژنی کورد دەبنە قەڵغانی مرۆیی و پشتیوانی خەڵکی شێخمقسود و ئەشرەفییە دەکەن. خەدا میهی وتی: بەهۆی هێرشەکانی سەر گەڕەکەکانی حەلەب، ئێمە وەک ژنان ڕوو لە گەڕەکەکانی شێخمقسود، ئەشرەفییە و بەنی ئێزید لە حەلەب دەکەین بۆ ئەوەی پشتیوانی خۆمان بۆ خەڵک دەرببڕین، وەک کورد چیتر لەسەر مافەکانمان ڕاوەستاوین، هەموو پێکهاتەکان لە سوریا پێکەوە دەژین، ئێمە تا کۆتایی لەگەڵ گەلەکەمانداین