هەڵبژاردنەکانی ئێران بۆ خولی دووەم دواخرا

لە ئێران بەهۆی ئەوەی هیچ کاندیدێک ٥٠٪ی دەنگەکانی بەدەست نەهێنا، هەڵبژاردن بۆ خولی دووەم دواخرا.

ناوەندی هەواڵ

 

ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران مانگێک لەمەوبەر لە ڕووداوێکی هەلیکۆپتەردا گیانی لەدەست دا،  بۆیە دوێنێ ٢٨ی حوزەیران ھەڵبژاردن بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکی نوێ بەڕێوەچوو، بەو پێیەی لە خولی یەکەمدا هیچ کام لە کاندیدەکان ٥٠٪ دەنگەکانیان بەدەست نەهێناوە، خولی دووەم بەڕێوەدەچێت.

 

ناوەندی ھەڵبژاردنەکانی وەزارەتی ناوخۆی وڵاتەکە ڕایگەیاند، مەسعود پێشزکیان و سەعید جەلیلی کە لە قۆناغی یەکەمدا لە پێشەوە بوون، بەشداری خولی دووەم دەکەن، چاوەڕوان دەکرێت بڕیارەکە لەلایەن کۆمیسیۆنی چاودێرییەوە پەسەند بکرێت.

 

بەپێی ئەو ئامارانەی ناوەندی هەڵبژاردن ڕایدەگەیەنن، دەنگە ژماردراوەکان ١٩ ملیۆنی تێپەڕاندووە، بە ٤٣.٥٪ی دەنگەکان، کاندیدی چاکسازیخواز مەسعود پێزیشکیان پلەی یەکەمی کێبڕکێکە بوو، سەعید جەلیلی کاندیدی کۆنەپارێزیش ٣٧.٧٪ی دەنگەکانی بەدەستهێنا و پلەی دووەمی بەدەستهێنا.

 

بەشداری لەو هەڵبژاردنەدا ٤٠٪ بووە، ئەگەر ئەم ئەنجامانە بە فەرمی ڕابگەیەندرێن، لە سەرەتای هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێرانەوە نزمترین ڕێژەی بەشداری دەبێت، ڕۆژی ٥ی تەمووز، خولی دووەمی هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت.