لە ڕوداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا لە سۆران ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا

لە ڕوداوێکی ئاگرکەوتنەدا لە شارۆچکەی سۆران، ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا ٥ ژنیان لەناودایە.

ناوەندی هەواڵ

 

شەوی ڕابردوو ٨ی کانوونی یەکەم، ئاگر لە باڵەخانەیەکی گشتی کە شوێنی نیشتەجێی چەند هاوڵاتییەک بوو لە شارۆچکەی سۆران کەوتەوە و لە ئەنجامدا ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧ کەسیش بریندارن.

 

بەپێی زانیارییەکان، ئەو ١٤ کەسەی گیانیان لەدەستداوە پێنج کەسیان کوردی ڕۆژئاوای کوردستانن و سێ کەسیان خەڵکی چۆمانن، هەروەها ئەوانی دیکەش خەڵکی سۆران و هەولێرن.

 

بەپێی ئەو وێنانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، لەناو ئەو ١٤ کەسەی کە گیانیان لەدەستداوە، ٥یان ژنن.

 

هەرچەندە تا ئیستا هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکە دیاری نەکراوە، بەڵام ئەوە لە کاتێکدایە لە وەرزی زستاندا زیاتر ئەم جۆرە ڕووداوانە دووبارە دەبنەوە، زۆربەی کات لە ئەنجامی ئامێرەکانی گەرمکەرەوەو زۆپای گاز ڕوودەدات.