بۆردوومانی بۆکریسکان گیان لەدەستدانی ژنێک و برینداربوونی کەسێکی دیکەی لێکەوتەوە

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، فرۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بۆردوومانی گوندی بۆکریسکانیان کرد و ژنێک گیانی لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، فرۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر دووجار لەسەر یەک بۆردوومانی گوندی بۆکریسکانی لە قەندیل کردان کرد و بە هۆیەوە زیانی گیانی و ماددی لێکەوتەوە.

 

بەهۆی بۆردوومانەکەوە دوو گوندنشین، کە یەکێکیان ژنە، بە ناوەکانی ئەستی محەمەدی ٥٠ ساڵ بو میرزا ئیبراهیم بریندار بوون و بە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە، ئەستی محەمەد لە ڕێگادا بەرەو نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا و لە ئێستادا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی ڕانیەیە.