شانۆکارانی ئامەد: لە لێکۆڵینەوەکاندا هیچ تۆمەتێک نییە

ئەکتەرانی شانۆی ئامەد کە لە چوارچیوەی لێکۆڵینەوەی ناوەندی ئامەد دەستگیرکران و ئازادکران ئاماژەیان بەوەکرد، پڕۆسەکە نایاساییە و لە لێکۆڵینەوەکاندا هیچ تۆمەتێک نییە.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

ئامەد- لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەی ناوەندی ئامەد کە لایەن سەرۆکی داواکاری ئامەدەوە بەڕێوەدەچێت، لە ٢٥ی نیسان بە هەڵکوتانە سەر ماڵان لە ٢١ شاردا، نزیکەی ١٥٠ کەس لە ڕۆژنامەنووسان، هونەرمەندان، ڕۆشنبیران و کەسایەتی سیاسی و ئەندامانی ڕێکخراوە مەدەنییەکان دەستگیرکران شاهپەری ئالفان و ئەلڤان کۆچەر، ، شانۆکارانی شاری ئامەد کە دوای لێدوانەکانیان لە دادگا ئازادکران جەختیان لەوە کردەوە، پڕۆسەکە نایاساییە.

 

"لێکۆڵینەوەیەکی ناوخۆیی بەتاڵ هەیە"

ئەلڤان کۆچەر، دوای ئەوەی لە دادگادا شایەتی دا، بە مەرج ئازادکرا، ئاماژەی بەوەکرد بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەبێ بەڵگەی دیاریکراو لە زینداندا بوو، لێکۆڵینەوەکە تەنها لەسەر بنەمای لێدوانی کەسێک بووە و وتی: ئەمە ئۆپەراسیۆنێکە پەیوەندی بە هەڵبژاردنەکانەوە هەیە، کاتێک سەیری دەکەین، هیچ شتێک لە دۆسیەکاندا نییە، سەدان کەس بەهۆی لێدوانی کەسێک دەستگیرکران، هەرچەندە هیچ تۆمەتێک یان بەڵگەیەک یان بارودۆخێکی دیاریکراو نییە، بەڵام خەڵک هێرش کرایە سەر ماڵەکانیان و دەستگیرکراون، هەرچەندە دەکرا لە کاتی ڕۆژدا پەیوەندیمان پێوە بکرێت و لێدوانەکانمان وەربگیرێت، بەڵام ئەوان لە کاتژمێر٥ی بەیانی هێرشیان کردە سەر ماڵەکانمان، وەک وتم هیچ شتێک پێویستی بەوە نییە، هەرچەندە هیچ تاوانێک بۆ دەستگیرکردنەکە دیاری نەکراوە، بەڵام ئێمە بە چەندین تاوانی جیاواز تۆمەتبار دەکرێین.

 

"ئۆپەراسیۆنەکە لە دەرەوەی لۆژیکە"

ئەلڤان کۆچەر ئاماژەی بەوەدا، ئەوەی ڕوویداوە کردارێکی دژە دیموکراتیکە و وتی: دەستگیرکردنی زۆر کەس لۆژیکی نییە، ئێمە بە هیچ شێوەیەک ئەم دۆخە قبوڵ ناکەین، هیوادارم بەم زووانە لەم هەڵەیە بگەڕێنەوە، ئێمە دەمانەوێت بە زووترین کات هاوڕێکانمان ئازاد بکرێن، لێرەین هەتا ئەو کاتەی ئەوان ئازاد دەکرێن.

 

"بەردەوام دەبین لە کارەکانمان"

شاهپەری ئالفان ئاماژەی بەوەکرد ئۆپەراسیۆنێکی لەو شێوەیە بەهۆی هەڵبژاردنەکانی داهاتووەوە ئەنجامدراوە، بەلام ئەوان بەردەوام دەبن لە کارەکانیان دژی ئەو فشارانە بەبێ ئەوەی هەنگاوێک بۆ دواوە بنێن، هەروەها داوای ئازادکردنی هاوڕێکانی لە زینداندان کردو وتی: ئێمە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بە وتەی کەسێک دەستگیرکراین، نەک هەر ئێمە، بەڵکو سەدان هاوڕێمان دەستگیرکران، ئەم دۆخە قبوڵ ناکرێت، کاتێک هیچ بارودۆخێکی دیاریکراو نییە، ئێمە هێرشەکە و ئەم چارەسەرە قبوڵ ناکەین، دوای وتەدان ئازادکرام، بەڵام ژمارەیەکی زۆر هاوڕێمان لە زینداندان، دەبێت دەستبەجێ ئازاد بکرێن، ئەم ئۆپەراسیۆنە پێش هەڵبژاردن سیاسەتی سەرکوتکردنە، هیچ بەڵگەیەکی دیاریکراو نییە، هەڵبژاردن نزیک دەبێتەوە و ئامادەکاری بۆ ئەوە دەکرێت، ئێمە لە دژی ئەو ئۆپەراسیۆنانە بەردەوام دەبین، ئێمە لێرەین و لە هەموو بوارەکاندا کاری خۆمان دەکەین.