بەردەوامی سەرهەڵدان؛ سازش لە داواکارییەکانمان ناکەین

ناڕەزایەتییەکانی شەوانەی ئازادیخوازان لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە شێوەی جیاواز بەردەوامە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە درێژەی ڕاپەڕینی "ژن، ژیان، ئازادی"ی گەلانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ، کە لە کوردستان دەستیپێکرد و بە بەلوچستان و ئێراندا بڵاوبووەتەوە، گەل جەخت لە بەردەوامیدان دەکاتەوە و دەڵێن: سازش لە داواکارییەکانمان ناکەین.

 

شەوی ڕابردوو لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەک سنە، کرماشان، ئورمیە، ئیلام، کەمیاران، سەقز، مهاباد، دیواندەرە، بیجار، دێهگۆلان، قروە، سەردەشت و لە شارەکانی ئێران وەک  بەندەر عەباس، ئەهواز، شیراز، گرگان ، قەزوین، تاران، ئەسفەهان، قوم، مەشهەد، مازەندەران، بوشەهیر ناڕەزایەتی دەربڕا، ئازادیخوازان لە شەقامەکاندا ئامادە بوون و دروشمیان دەوتەوە و  ئاڵای ڕژێم و بارەگاکانی بەسیجیان سووتاند و ڕایانگەیاند، بەرەکانی شەڕ بەجێناهێڵن.