دایکانی ئاشتی سەردانی بنەماڵەی شەنیاشار دەکەن
لە ٦١٩یەمین ڕۆژی ئێشکگری دادپەروەریدا، بە مەبەستی پشتیوانی، دایکانی ئاشتی سەردانی بنەماڵەی شەنیاشاریان کرد.
ڕەحا
ئێشکگری دادپەروەری ئامینە شەنیاشار، کە هاوژینەکەی و دوو کوڕی لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا لەلایەن پاسەوانان و کەسوکاری ئیبراهیم خەلیل یەڵدزی پەرلەمانتاری ئاکەپەوە لە ناوچەی پرسوسی ڕەحا کۆمەڵکوژکران، لە بەردەم دادگای ڕەحا لەگەڵ فەرید شەنیاشاری کوڕی لە ڕۆژی ٦١٩ەمیندا بەردەوامەو ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی ماردین بۆ پشتیوانی سەردانی ئەو بنەماڵەیان کرد.
هاوسەرۆکانی پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان (دەبەپە) و پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)ی ماردین لەگەڵ دایکانی ئاشتی سەردانی بنەماڵەی شەنیاشاریان کرد.
"با ڕێگە لە شەڕ و مردن بگیرێت"
بەسنا گونەی، یەکێک لە دایکانی ئاشتی، ئاماژەی بەوەکرد کە ئەوان بەدوای دادپەروەریدا دەگەڕێن و وتی: ئێمە نامانەوێت لە زیندانەکان تەرم بێنە دەرەوە، با ڕێگە لە شەڕ و مردن بگیرێت دایکە ئەمینە نزیکەی دوو ساڵە بە دوای یاسا و دادپەروەرییەوەیە، ئێمە دەمانەوێت ماف و یاسا جێبەجێ بکرێت".
بێریڤان باخچەچی، هاوسەرۆکی هەدەپەی ماردین، ئاماژەی بەوەکرد کە سەردانیان کردووە بۆ ئەوەی ببنە دەنگی ئەمینە شەنیاشار و وتی: دەبێت کۆتایی بەم زوڵمە لە بنەماڵەی شەنیاشار بهێنرێت و کۆتایی بەم بێ یاساییە بێنن، با دایکان چیتر بەم ئازارانە نەناڵێنن، ئێمە هەمیشە لەگەڵ بنەماڵەی شەنیاشار دەبین و داوای دادپەروەری دەکەین بۆ بنەماڵەی شەنیاشار".
دایکە ئامینە شەنیاشاریش ئەوەی بەسەریاندا هاتووە بۆ بەشداربووانی باسکرد و داوای کرد کوڕەکەی ئازاد بکرێت و دادپەروەری جێبەجێبکریت.
بنەماڵەی شەنیاشار ئەم پەیامەیان لەسەر هەژماری میدیای دیجیتاڵی خۆیان بڵاو کردەوە، "تەنها چارەسەریی تورکیا گەڕانەوەی یاسا و دادپەروەرییە، ئەگەر لە ڕێگەی دادپەروەرییەوە هەنگاو بنرێت، یەکەم دەبێت دەرگا دادگای ڕەحا بێت".