"مافی بەرخۆدانی سەرکەوتنە"

لە دۆسیەی سیبەل بالاچ، کە لە زینداندا لە مانگرتنی تا مردندا بوو، بڕیاری دواخستنی تەواوکردنی سزاکەی درا و پەیامێکی سوپاس و سەرکەوتنی بڵاوکردەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

سەبارەت بە سیبەل بالاچ، کە ماوەی ٢٩٨ ڕۆژە مانیگرتووە لە خواردن بۆ ئازادکردنی زیندانیانی نەخۆش و کۆتاییهێنان بە پێشیلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە زیندانەکاندا، بڕیاری دواخستنی جێبەجێکردنی سزاکەی درا و لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا فەرمانگەی یاسای گەل لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڕیارەکەی ڕاگەیاند.

 

فەرمانگەی یاسای گەل لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند، سیبەل بالاچ داوی تەواوبوونی کارەکانی لە نەخۆشخانەی شاری ئیتێلیک دەردەچێت.

 

"مافی بەرخۆدانی سەرکەوتنە"

دوای بڕیاری ئازادکردنی سیبەل بالاچ پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "سڵاو، ئەمڕۆ ٢٩٨هەمین ڕۆژی بەرخۆدانی منە لە بەرامبەر مەرگدا و گەیشتوومەتە ئازادیی خۆم، ئەگەر ئەمڕۆ گەیشتمە ئازادی خۆم، ئەوە لە سایەی گەلەکەمانەوەیە، ئەمە سەرکەوتنە بۆ هەموومان، پیرۆزبایی لە سەرکەوتنەکەمان دەکەم، لە نەخۆشخانەم و دەست بە وەرگرتنی چارەسەری دەکەم، من باشم و هەمووتانم خۆشدەوێت، مافی بەرخۆدانی سەرکەوتنە، دووبارە پیرۆزبایی سەرکەوتنمان دەکەم".