هەورامان ناسی بۆ زیاتر ئاشنابوونە بە زمان و کولتوور

دیداری نێودەوڵەتی هەورامان ناسی بەڕیوەچوو و ژنێکی گەنجیش باس لەوە دەکات دیداری هاوشێوە بۆ گەنجان گرنگە تا زیاتر بە کولتووری یەکدی ئاشنا ببن.

هەڵەبجە

 

یەکەمین دیداری نیودەوڵەتی هەورامان ناسی لە شاری هەڵەبجە لە نێوان زانکۆی هەڵەبجە و زانکۆی کوردستانی سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ئامانجی ناساندن و ئاشناکردنی کولتووری فەرهەنگی هەورامان بەڕێوەچوو.

 

لە دیدارەکەدا چەندین تەوەر دەربارەی پەرەپێدانی زمان و کولتووری هەورامی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی باسکرا، لەو بارەیەوە پرۆفیسۆر مهاباد کامیل، سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە تایبەت بە نوژنها وتی: ئەم دیدارە بەشێوەی نێودەوڵەتی ئەنجام دەدرێت بۆ ئەو کەسانەی کە لە ژینگەی هەورامان ناسی دوورن، چونکە هونەرمەند و نووسەران بەرهەمەکانیان هەورامییە و دەبێت تێگەشتن هەبێت لەو نێوەندەدا، هەروەها ئامانجمانە زانکۆی هەڵەبجە و شارەکە بە دەرەوەی هەرێمی کوردستان ئاشنا بکەین.

 

میوانانی یەکەمین دیداری نیودەوڵەتی هەورامان ناسی و بەشداربووان ئارەزوومەند بوون لە بواری زمان و ئەدەبیاتی هەورامی چڕ تر ببنەوە، هێشوو عەزیز، وەک خوێندکاری کۆلیژی زانست بە دیمەنی سەرچاوەی زەڵم و سروشتەکەی بەشداری دیدارەکەی کردووە و چالاکی لەو شێوەیەشی بە گرنگزانی بۆ زیاتر ئاشنا بوونی گەنجان بە سروشت و زمان و کولتوور.

 

لە کۆتایی دیدارەکەدا خەڵات دابەشکرا بەسەر بەشداربووانی لیکوڵینەوەی دیدارەکەدا و کۆتای بە مەراسیمەکە هات.