ڕێگە بە ئازادکردنی ناناخانم، چالاکوانی ئازەربایجانی نادرێت

ناناخانم، چالاکوانی ئازەربایجانی، کە سەپاندنی سیخوڕی قبووڵنەکرد، لە ناوەندی دیپۆرتکردنەوە ڕاگیراوە. توندوتیژی بەرانبەر کرا و مافی خوێندنی زەوتکرا. داوای ئازادکردنی بە کەلەپچەی ئەلیکترۆنییشەوە ڕەتکرایەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ناناخانم بابزادە کە بۆ خوێندن هاتە تورکیا و وەکو چالاکوان کاری دەکرد، بەهۆی کارکردنی لە ئەنجومەنی گەنجانی هەدەکە لەلایەن ناوەندی گەڕاندنەوە "دیپۆرتکردنەوە"وە بانگکرا. لەوێ سیخوڕی بەسەردا سەپێندرا، بەڵام لەبەرئەوەی سیخوڕی قبووڵنەکرد، ماوەی دوو مانگ بە تۆمەتی "هەڕەشە بۆ سەر ئاساییشی گشتی" تاوانباردەکرێت.

 

پارێزەرەکەی ڕایگەیاند، کە ئەو تاوانانەی کە دراونەتە پاڵی بێ‌بنەمان و  هەموو مافەکانی زەوتدەکرێن و سەبارەت بە بارودۆخی ئەو داواکارییان ئاڕاستەی دادگای دەستووری بنەڕەتی کردووە.

 

 نانا کە لە تەڤگەرە فێمینیستەکان و پارێزەریی مافەکانی ئاژەڵدا بەشدارە، سەرەڕای پێکهاتەکانی وەکو ئەنجوومەنی گەنجانی هەدەکە، بەشداری لە چالاکیی دیموکراتیکی جیاوازدا کردووە. کارەکانی وەکو بەرهەڵەستیکردن و دژایەتیی سیاسەتی کۆچبەری لە تورکیا لێکدرایەوە و ئەمەش ڕووبەڕووی سزای یاسایی و کارگێڕی کردەوە.