ژنانی عەرەب و ئەرمەنی: بە ئامانجگرتنی فریال سلێمان بەئامانجگرتنی ئیرادەی ژنانی ئازادە

پێکهاتەی عەرەب و ئەرمنی جەختیان لەوەکردەوە، بەئامانجگرتنی فریال سلێمانی خالید بەئامانجگرتنی ئیرادەی ژنانی ئازادە، داوایان کرد ژنان بە توندی دژی ئەم کۆمەڵکوژییە هەڵوێستیان هەبێت.

ڕۆنیدا حاجی

 

حەسەکە-سیاسەتمەدار فریال سێمان خالید لە ١٨ی کانوونی دووەم لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە لەبەردەم خوێندنگەیەک لە کەرکوک شەهیدکرا، خەباتکار و پێشەنگی خەباتی ئازادی ژنان، خەباتی ٣١ ساڵی لە دوای خۆی جێهێشت، پێکهاتەی عەرەبی و ئەرمەنییەکانی حەسەکە بەڵێنیان دا بەدواداچوون بۆ کەیسەکەی بکەن و ڕایانگەیاند بەئامانجگرتنی فریال سلێمان خالید بەئامانجگرتنی ئیرادەی ژنێکی ئازادە.

 

هیبا عەلی، ژنێکی پێکهاتەی عەرەب ئاماژەی بەوەکرد پێشکەوتنی ژنان لە زانستدا ترسی لە دڵی هێزە دەسەڵاتدارەکاندا دروستکردووەو وتی:شەهید فریال ژیانی خۆی بەخشی بۆ ئەوەی ئێمەی ژنان لە ژیانێکی ئازاد و دیموکراسی و ڕاستەقینەدا بژین، ئەو زانست و ئایدۆلۆژیایەی شەهید فریال پێی بەخشیوین، ڕێگای ئازادی بۆ کردینەوە، دەستکەوتەکانی شۆڕشی ژنان بە خەباتی شەهید ساکینە، ناگیهان، فریال و بێریتان ئەنجام دراون، دەوڵەتی تورک هێرش دەکاتە  سەر پێشنەگەکانی شۆڕش چونکە دەزانن کە ژنانی پێشەنگ ئەوان لەناودەبەن، هەنگاوی سەرکەوتوو دەگرینەبەر، بۆیە هێرش ئەنجام دەدات، ئەم هێرشە هەروەها ژنانی شارەزا و سیاسەتمەدار و پێشەنگ دەکاتە ئامانج بۆ ئەوەی سوپایەکی ژنی شارەزا دروست نەکرێت چونکە سیستمی دەوڵەت لە زانستی ژنان دەترسێت.

 

"بەو فەلسەفەیەی پێی داین وەک ژنانی عەرەب خۆمان ڕێکخست"

هیبا عەلی وتیشی: ئێمەی ژنان، جا کورد، عەرەب، سریانی، یان ئەرمەنی، هەموو مێژووی خۆمان هەیە، بەڵام نەنووسراوەتەوە، لەبەرئەوەی ئەو مێژووەی پێشکەشکراوە، بە پێنووسی پیاوێک نووسراوە، شەهید فریال و چەندین هاوڕێی دەیانویست هەموو پێکهاتەکان بزانن کە خاوەنی مێژوو و زمان و کولتووری خۆیانن، شەهید فریال کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیای لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕێکخست، بەم شێوەیە، دەیویست ژنانی عەرەبی لەبەرامبەر کۆیلایەتی و چەوسانەوەوە گەشە بکەن، وەک ژنانی عەرەبی ئەو وەک پێشەنگی ڕزگاری و گەشەپێدان دەبینین، بەهۆی ئەو فەلسەفەیەی پێشکەشی کردین، ژنانی عەرەبی خۆیان ڕێکخستووە، ژنانی عەرەب بەشداری لە سیستمی هاوسەرۆکیدا دەکەن و بڕیار دەدەن و ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕن لە بوارەکانی سیاسی و سەربازیدا.

 

"پیلانگێڕیی دژی شەهید فریال بەردەوامیی پیلانگێڕیی ٩ی کانوونی دووەمە"

ماری ئەردیمیان، لە پێکهاتەی ئەرمەنی، ئاماژەی بەوەکرد، پلانێکی پیس لە دژی خەباتی ئازادی و بەرخۆدان ئەنجام دەدرێت و وتی: بەئامانجکردنی شەهید فریال بەردەوامبوونی پیلانگێڕی ٩ی کانوونی دووەمە، سێ ژنی پێشەنگ لە پاریس کۆمەڵکوژکران، ئەمڕۆ شەهیدبوونی فریال بەردەوامبوونی پیلانەکەیە، لە مێژووەوە تا ئەمڕۆ، ژنانی پێشەنگ و شارەزا بە ئامانج کراون، چونکە هێزە دەسەڵاتدارەکان کە لەسەر بنەمای هۆشیاری پیاوان دامەزراون ئەو ژنانە بە مەترسی بۆسەر خۆیان دەزانن، لەبەر ئەوە، بە شێوەیەکی دڕندانە هێرش دەکەن بۆ ئەوەی کۆمەڵگەیەکی زانا دروست نەبێت، شەهید فریال پێشتر لە ئەرمینیا کاری بۆ ئازادی ژنانی ئەرمەنی کردووە، بۆ هەموو ژنان خەباتی کردووە ئەرکی هەموو ژنانە کە شوێنپێی بکەون و داوای سزادانی ئەو کەسانە بکەن کە لەم ڕووداوەی کەرکوکدا دەستیان هەبووە.