ئەو ژنەی بەرامبەر دەستدرێژیی پیاوێک بەرگریی لە خۆی کرد، زیندانیی کرا

ئەو ژنەی لە شاری کۆنیای تورکیا بەرگریی لەخۆی کرد بەرامبەر بە پیاوێک کە دەیویست دەستدرێژیی بکاتەسەری و لە ئەنجامدا پیاوەکە کوژرا، بڕیاری زیندانییکردنی بۆ دەرچوو.

 

 

ناوەندی هەواڵ

 

لە تورکیا دادپەروەری بۆ ژنان جێبەجێ ناکرێت، لە حاڵەتەکانی کۆمەڵکوژی و تووندوتیژی دژی ژنان، سزای زۆر سادە دەدرێتە پیاوان یاخود ئازاد دەکرێن، بەڵام ئەمە بۆ ژنان پێچەوانە دەبێتەوە.

 

ئایشە تەمەل، ژنێکی دانیشتووی شارەدێی سەلچوکلوی شاری کۆنیای تورکیایە و دوای ئەوەی لەلایەن پیاوێکەوە تووندوتیژیی بەرامبەر دەکرێت و ناچار دەبێت پیاوەکە بکوژێت، دادگا بڕیاری زیندانییکردنی بۆ دەکرد.

 

ئەو پیاوە یەکەم تاوانی نەبووە

ئایشە تەمەل لە ئیفادەکەیدا لە دادگا ڕایگەیاندووە، کە موراد جان ئەسکیچی زیاتر لە سێ ساڵە بە شێوەیەکی سیستماتیک ئازاری دەدات و هەڕەشەی دەستدرێژیکردنە سەر منداڵەکەی کردووە، زانراوە کە موراد جان ئەسکیچی پێشتر سووکایەتی بە کەسوکاری ئەو ژنەش کردووە.