ژنێک دەیەوێت میرات بەشێوەیەکی دادپەروەرانە بەسەر کۆمەڵگەدا دابەشببێت

دوای ئەوەی ژنێکی گەنج میراتی لەلایەن داپیرەیەوە بۆ دەمێنێتەوە دەیەوێت بە شێوەیەکی دادپەروەرانە بەسەر مرۆڤایەتیدا دابەشی بکات چونکە پێی وایە ژیان بەو شێوەیە دادپەروەر نییە.

ناوەندی هەواڵ

 

مارلرین ئەنگێلهۆرنی، گەنجێکی ئەڵمانییە و زیاتر لە چوار ملیار دۆلاری بۆماوەتەوە، بەڵام ئەو ژنە نیگەرانە لەو سامانەی بۆی ماوەتەوە و دەیەوێت بە تەواوی لێی ڕزگاربێت.

 

بە پێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی نیویۆرک، مارلین تەمەنی ٣٠ ساڵە و لە داپیرەیەوە کە لەم دواییانەدا کۆچی دوایکردبوو میراتێکی زۆری بۆ ماوەتەوە، کە هی کۆمپانیایەکی کیمیاییە و لە سەدەکانی پێشووتردا هی بنەماڵەکەیان بووە.

 

ئەو ژنە خۆی لە وڵاتی نەمسا دەژی، یەکێکە لەو وڵاتانەی باجی میراتی تێدا نییە، بەڵام ئەو پێی باشە لە ٪٩٠ی سامانەکەی ببەخشێتە باجی میراتی نەمسا، ئەمەش تەواو دژی یاساکانی وڵاتی نەمسایە.

 

مارلرین بە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی وتووە، کە زۆر کەس پەیوەندیان پێوە کردووە بۆ یارمەتی دارایی دوای لێدوانەکانی دەربارەی میراتەکەی، بەڵام لەو بڕوایە دایە کە دەوڵەت دەبێت بڕیار بدات چۆن سامانەکەی لە ڕێگەی باجەوە دابەشبکات.

 

ئەو ژنە ئەڵمانییە گەنجە دامەزرێنەری گروپێکە بەناوی باجی من ئێستا، دەستپێشخەرییەکە لەلایەن کەسانی دەوڵەمەندەوە بە دروشمی "ملیۆنێر بۆ مرۆڤایەتی" دەستیپێکردووە و دەیانەوێت بە سەپاندنی باجی زیاتر بەسەریاندا لە ئەڵمانیا و نەمسا سامانی دەوڵەمەندەکان دابەشبکەن بەسەر کەسانی دیکەدا تا دادپەروەری لە ساماندا دروستببێت.

 

مارلین ئامانجیەتی باجی زۆر بسەپێنێت بەسەر پارەی میراتدا، چونکە پێیوایە کە میراتگرەکە بە کۆششی خۆی بەدەستی نەهێنا، بۆیە دەبێت بە شێوەیەکی دیموکراتیانە دابەش بکرێت.

 

مارلین لە ناو کۆشکێکدا لە ڤییەنا گەورە بووە، دەڵێت: "ئەمە بەرهەمی کۆمەڵگەیەکی نایەکسانە کە دەوڵەمەندەکان بەو شێوەیە ژیان بکەن و پارە بە خەسار بدەن، لەکاتێکدا پارەی میراتییە و بە هەوڵ و ماندووبوون بەدەست نەهاتووە".