فۆزا یوسف: پەکەکە چووەتە قۆناغێکی نوێ

فۆزا یوسف، ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی پارتی یەکێتیی دیموکراتیک "پەیەدە" ڕایگەیاند، پەکەکە چووەتە قۆناغێکی نوێوە.

ناوەندی هەواڵ  

 

فۆزا یوسف، ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیموکراتیک "پەیەدە" لە هەژماری دیجیتاڵ میدیای خۆی (X) سەبارەت بە لێدوانەکەی کۆنسەی کۆنگرە ی ١٢هەمی پەکەکە پەیامێکی بڵاویکردەوە. 

  

پەیامەکەی فۆزا یوسف بەم شێوەیەیە: بە بڕیارێکی مێژوویی، خەباتی ناوازەی پەکەکە چووەتە ناو پرۆسەیەکی دووبارە لە دایکبوونەوە، پەکەکە، بە خەباتی خۆی و ئەو بەهایانەی کە دروستی کردوون، بوون و ناسنامەی گەلی کوردی مسۆگەر کردووە. ئێستا بە بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک'، کورد سەرکردایەتی ڕێنێسانسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات، پیرۆزە، ڕێپێوانی پەکەکە خەریکە دەگۆڕێت بۆ ماراسۆن.