دوو یاریزان سەردەکەون بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتی تێنسی ڕۆما

ئارینا سابالینکا یاریزانی بیلاروسی و کۆکۆ گاوفی ئەمریکی سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتی ڕۆمای ١هەزار خاڵ بەدەستهێنا.

ناوەندی هەواڵ

 

یارییەکانی 'ڕۆما ماستەرز' کە بە 'ڕۆم ئۆپن' ناسراوە، ساڵانە لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا لەسەر یاریگاکانی گڵین بەڕێوەدەچێت. ڕووداوێکی گەورەیە لە وەرزی یاریگای گڵین، پێش ڕۆلاند گارۆس کە دووەم پاڵەوانێتییە لە چوار پاڵەوانێتی گراند سلامە.

 

دوای یارییەک کە دوو کاتژمێر و پێنج خولەکی خایاند، ئارینا سابالینکا یاریزانی بیلاروسی کە پلەی یەکەمی جیهانە، توانی بگاتە قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتی تێنسی ڕۆما کە هەزار خاڵی هەیە، دوێنێ ١٢ی ئایار، دوای ئەوەی بە ئەنجامی (٦-١)، (٧-٦)، (١٠-٨) لە مارسا کۆستیوکی،یاریزانی ئۆکراینی بردەوە.

 

بەم بردنەوەیە، ئارینا سابالینکا لە داهاتوودا ڕووبەڕووی شینگ کینوین یاریزانی چینی ژمارە ٨ی جیهان دەبێتەوە کە لە بیانکا ئەندرێسکۆی یاریزانی کەنەدی بردەوە.

 

ئارینا سابالینکا سەرجەم یارییەکانی پێشووی لەگەڵ شێنگ کینوین سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، لەنێویاندا یاریی کۆتایی پاڵەوانێتی کراوەی ئوسترالیا ٢٠١٤ و قۆناغی چارەکی کۆتایی میامی کراوەی ئەمساڵ.

 

هەروەها کۆکۆ گاوف پاڵەوانی ئەمریکای کراوەی ساڵی ٢٠٢٣ سەرکەوتنی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی بە کۆمەڵەی یەک لە دوای یەک لە ئیما ڕادوکانو،یاریزانی بەریتانی بردەوە. دواتر ڕووبەڕووی یان میرا ئەندرێڤا، یاریزانی ڕووسی یان کلارا تۆسون، یاریزانی دانیمارکی دەبێتەوە.