فیگەن یوکسەکداغ: فشار و گرژی لە زیندانی کاندیرە زیاتر دەبێت

زیندانی سیاسی فیگەن یۆکسەکداغ، کە لە زیندانی کاندیرە گیراوە، لە ڕێگەی پارێزەرەکانییەوە پەیامێکی نارد بۆ ئەوەی سەرنجی رابکێشێت بۆ ئەو پێشێلکارییە بەردەوامانەی کە لە زینداندا هەیە و دەڵێت: "فشار و گرژی لە زیندانی جۆری ئێف کاندیرا زیاتر دەبێت".

ناوەندی هەواڵ

 

زیندانی سیاسی فیگەن یۆکسەکداغ، کە لە زیندانی کاندیرا-ی سەر بە پارێزگای کۆجالی گیراوە، لە ڕێگەی پارێزەرەکانییەوە پەیامێکی نارد بۆ ئەوەی سەرنج بۆ ئەو پێشێلکارییە بەردەوامانەی ماف لە زیندانەکەدا ڕابکێشێت، لە رۆژێکدا دوو جار زیندانییەکان دەژمێردرێن، پارێزەرەکانی راپۆرت دەدەن، کە زۆربەی کات بەندی زیندانیان دەگۆڕدرێن و زیندانیانی ئاسایی و ئەندامانی داعش لە هەمان بەندی زیندانیانی سیاسیدا گیراون هەروەها پارێزەران سەرنجیان بۆ ئەوە ڕاکێشا کە دوایین ژماردن لە نیوەشەودا ڕوودەدات و دایکان و منداڵەکانیان کاریگەری نەرێنیان لەسەر ئەم کردارە هەبووە.

 

"پێویستە کۆتایی بە سیاسەتی زیادکردنی گرژی بهێنرێت"

فیگەن یۆکسەکداغ هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان "هەدەپە" ئەم پەیامەی ناردووە: "لە زیندانی کاندیرا فشار و گرژی زیاتر دەبێت، لەو شوێنەی کە ئێمە گیراوین، حیزبی دەسەڵاتدار و وەزارەتی داد ڕاستەوخۆ بەرپرس دەبن لە هەموو کێشە و هێرش و زیانێک کە لە زینداندا ئەنجام دەدرێت، پێویستە دەستبەجێ کۆتایی بە پێشێلکارییەکانی بەردەوامی مافەکان و فشار و سیاسەتی زیادکردنی گرژی لە زینداندا بهێنرێت".