فەرەنسا دەبێتە شاهیدی کوشتنی ژنان

لە پایتەختی فەرەنسا، ژنان دیوارەکان بە ناوی ١١١ ژن دەنەخشێنن، کە لە پاریسی شاری خۆشەویستی کوژراون.

ناوەندی هەواڵ

 

بە بەشداری ٦٠ چالاکوانی فێمینیست لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، بزوتنەوەی پاریس لە چوارچێوەی کەمپینی توندوتیژی دژی ژنان، دیوار بەندێک بە ناوی ١١١ ژن لەسەر دیوارەکان دەنەخشینن کە پێکدێت لە ناوی ئەو ژنانەی کوژراون، ئەوانەی چەوسێنراوەتەوە، لەو ژنانەی لەسەر کار هەراسان کراون و ئەو ژنانەشی بەهۆی ڕەگەزیانەوە بەکار دەهێنرێن.

دیوار بەندەکە لە شەقامی یازدەی پاریسدایە لە ژێر یەکێک لە پردەکان بۆ ئەوەی لەکاتی باران بارین پارێزراو بێت و نەسڕدرێتەوە، چالاکوانان لە ژێر پردەکەدا ناوی ١١١ ژنەکەیان بە ڕەنگی ڕەش نوسیووە کە لە ساڵی ٢٠٢٠دا کوژراون.

بە پێی وتەی وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی مارلین شیاپا، لە ماوەی یەکەمی کەرەنتینەدا لە پاریس ٪٤٠ ئاگادارکردنەوە لە هەبوونی توندوتیژی جنسی و توندوتیژی دژ بە ژنان لە هێڵە ئەلکترۆنییەکانیاندا تۆمار کراوە، ئەم ڕێژەیە لە ماوەی دووەمی کەرەنتینەدا بەرز بۆتەوە بۆ ٪٦٠.

 

ت.پ