١٢٦ هەواڵی ڕۆژنامەنووسان بە "تاوان" دادەنرێن

١٢٦ هەواڵ دەربارەی گۆشەگیری بە "تاوان" دادەنرێت لە تۆمەتبارکردنی ڕۆژنامەنووسان  ئیسرا سۆلین دال، محەمەد ئەسلان ئەردۆغان ئەلیومات.

ناوەندی هەواڵ

 

١٢٦ هەواڵ دەربارەی گۆشەگیری، وەک تۆمەت لەدژی ئیسرا سۆلین دال و محەمەد ئەسلان، پەیامنێرانی ئاژانسی میزۆپۆتامیا و ڕۆژنامەنووس ئەردۆغان ئەلیومات تۆمارکراوە کە لە ٢٦ نیسان لە ئەستەنبوڵ دەستگیرکران، ئەم تۆمەتە لە ٨ی ئایار لەلایەن دادگای سزای قورسی ئیستەنبوڵەوە پەسەند کرا.

 

تۆمەتبارکردنەکە بەبیانووی"ئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی نایاسایی" داوای سزادانی ڕۆژنامەنووسان دەکات، لە تۆمەتنامەکەدا، دوای ڕاگەیاندنی ڕۆژنامەوانی و کۆبوونەوە لەگەڵ سەرچاوەکانی هەواڵ بە تاوان دادەنرێن.

 

هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ١٢٦ هەواڵ دەربارەی گۆشەگیری بە "تاوان" دادەنرێن.