بە شێوەیەکی گوماناوی ژنێک لەگوندێکی حەلەب کوژرا

لەگوندێکی حەلەب لەسەر سنووری باکووری کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان، ژنێکی تەمەن ٤٠ ساڵ کوژرا و جەستەی پارچە پارچە کرا.

ناوەندی هەواڵ

 

کوشتن، ڕفاندن و دەستدرێژیکردنە سەر هاوڵاتیان بووەتە ڕووداوی ڕۆژانە لەو ناوچانەی لەژێر کۆنترۆڵی تورکیادایە، چونکە ئارامی و ئاسایشیان تێدا نییە.

 

دوێنێ ٢٤ی حوزەیران، تەرمی ژنێکی کوژراوی تەمەن ٤٠ سا؛ لە تەنیشت ڕێگایەک لە نزیک شاری راعی داگیرکراوی تورکیا، کە دەکەوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری حەلەب دۆزرایەوە، تا ئێستا ناسنامەی ئەو ژنە نادیارە.

 

سەرچاوەکان پشتڕاستیان کردەوە، ئەو تەرمەی کە دۆزراوەتەوە نیشانەی توندی ئەشکەنجەدانی لەسەرە و سەربڕاوە، ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە پێش کوشتنی تاوانی دەستدرێژی زایەندی کراوەتەسەر پاشان تەرمەکەیان شێواندووە.