لە باشووری یەمەن دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون

دوای تەقینەوەی موشەکێک لە باشووری یەمەنم دوو منداڵ گیانیان لەدەستداو سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

یەمەن

 

بەهۆی تەقینەوەی لەناکاوی موشەکێک لە ناوچەی مەشقافە لە تەبن لە یەمەن ڕۆژی دووشەممە ١٢ی شوبات، ڕووداوێکی تراژیدی بینی کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی دوو منداڵ و برینداربوونی سێ کەسی دیکە بە سەختی.

 

بەگوێرەی سەرچاوەکانی ڕاگەیاندن، موشەکەکە لەناو درەختەکاندا شاردراوەتەوە بەبێ ئەوەی خاوەن کێڵگەکە ئاگادار بووبێت.

 

بەگوێرەی میدیاکان، ئەو منداڵانەی گیانیان لەدەستداوەو برینداربوون سەر بە خێزانە ئاوارەکان بوون کە لە کامپی "مەشقافە" دەژیان و خاوەنی کێڵگەکە داوای لێکردن درەختەکان بسووتێنن، بەبێ ئەوەی ئاگاداری بوونی پاشماوەکانی جەنگ بن لەژێر ئەو درەختانەدا.

 

ئەم ڕووداوە بیرخەرەوەیەکی تراژیدییە لە مەترسییەکانی مین و پاشماوەکانی جەنگ بۆ ئەو منداڵانەی لە ناوچەکانی شەڕدا دەژین و داوای هۆشیاری و پەروەردە و ڕێوشوێنی ڕێگریکردن دەکات بۆ پاراستنی منداڵان و هاوڵاتیانی مەدەنی لەم مەترسییە گەورەیە.