لە میدیاکانی جیهاندا ڕۆڵ و کاریگەری ژنانی ڕۆژنامەنووس وەلادەنرێن

ئەقڵیەتی پیاوسالاری و ڕەگەزگەرایی لە جیهاندا کاریگەری لەسەر جیاوازی جێندەری هەیە و ژنانی ڕۆژنامەنووس لەناو میدیادا جیاکاری و توندوتیژییان بەرامبەر دەکرێت و لە هەواڵەکانیشدا کەم بینینی ژنان زیادیکردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

یڵڤا ڕۆدنی گومیدە، لە زانکۆی جۆهانسبێرگ دەڵێت، لە سەرانسەری جیهاندا، ژنان هێشتا شەڕ لەگەڵ هەڵوێستی پیاوسالاری و ڕەگەزگەرایی و ژینگەی سیاسەتی ناپاڵپشت دەکەن، هەموو ئەمانەش دەبنە هاوکاری ژنانی میدیاکار تا شەڕی سەرکەوتن بکەن.

 

ڕاپۆرتێکی لێکۆڵینەوەیی بە نانیشانی "لە توڕەییەوە بۆ دەرفەت: چۆن دیدگا ونبووەکانی ژنان بە هەموو ڕەنگەکانەوە لە سەرکردایەتی و ڕووماڵکردنی هەواڵەکاندا بخرێنە ناوەوە"، لەلایەن لوبا کاسۆڤا، چیرۆکنووسێکی بەڵگەدار نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی بیل و مێلیندا گەیتسەوە ڕاسپێردراوە، لێکۆڵینەوەکە لە باشووری ئەفریقا، کینیا، نەیجیریا، هیندستان، بەریتانیا و ئەمریکا ئامادەکراوە و باس لە یەکسانی جێندەری دەکات لە سەرکردایەتی و بەرهەمهێنانی هەواڵەکاندا.

 

پێکهاتە کۆمەڵایەتی-ئابووری و پیاوسالارییەکان لە مێژە بەشداری و سەرهەڵدانی ژنان لە کۆمەڵگە و شوێنی کاردا سنوردار دەکەن و ڕێگرییان لێکردووە. بەڵام هەواڵی میدیایی کەیسێکی زۆر تایبەت لە جیاکاری جێندەری دەخاتەڕوو، ئەمەش بە تایبەتی لە ڕێگەی ئەو بەربەست و هەڕەشەیانەی کە کایەی میدیای هاوچەرخ بۆ ژنە ڕۆژنامەنووسان دەیخاتە ڕوو.

 

توێژینەوەکان کە ناهاوسەنگی جێندەری دەخەنە ڕوو، لە سەرانسەری پلاتفۆرمە میدیاییەکان، ڕێکخراوەکان و چوارچێوەی نیشتمانیدا بە کەم و نایەکسان ماونەتەوە، ئەمەش بەو مانایەیە کە کاریگەریی ڕەگەز لەسەر بڕیارەکان سەبارەت بە پێکهاتە و ناوەڕۆکی هەواڵی میدیایی بەبێ چارەسەر دەمێنێتەوە.

 

ژنان کەمتر وەک سەرنووسەر بوونیان هەیە

ڕاپۆرتەکە دەریدەخات کە ژنان لەو شەش وڵاتەی بەشدارییان لە ڕاپرسییەکەدا کردووە، لە سەرکردایەتی سەرنووسەری و لە ڕووماڵکردنی هەواڵەکاندا بە شێوەیەکی زۆر کەم نوێنەرایەتییان هەیە، دەنگیان لە داڕشتنی گوتاری گشتیدا نابیسترێت، توێژینەوەکانی دیکەش دەریدەخەن، لەو شوێنانەی ژنان ناوەڕۆکی هەواڵەکان کۆنتڕۆڵ دەکەن، زیاتر هەستیار و نوێنەرایەتی ڕەگەزی دەکەن، هەروەها ژنانی ڕۆژنامەنووس زیاتر ئەگەری ئەوەیان هەیە کە بەرەنگاری چەشنە کۆنەپەرستانەکانی جێندەری ببنەوە، پرسەکانی نایەکسانی جێندەری بوروژێنن و ئاماژە بە یاسا یان سیاسەتێک بکەن کە یەکسانی جێندەری یان مافەکانی مرۆڤ بەرەوپێش دەبەن.

 

لە ڕاپۆرتەکەدا باس لەوە دەکات، ئەگەر چارەسەری جیاوازی جێندەری بکرێت و ژنان باشتر نوێنەرایەتی بکرێت لە میدیادا، ئەوا بینەری ژن لە بواری ڕاگەیاندندا بە شێوەیەکی ڕێژەیی گەشە دەکات.

 

ژنان وەلادەنرێن و ڕووبەڕووی هەراسانکردن دەبنەوە

کەمی ژنانی ڕۆژنامەنووس لە پۆستە باڵاکانی وەک سەرنووسەری و دەستەی کارگێڕی و بەڕێوەبردن، بەربەستە لەبەردەم یەکسانی جێندەریدا، توێژینەوەکانی پەیمانگای ڕۆیتەرز لە زانکۆی ئۆکسفۆرد کە شیکاری دەزگا میدیاییە سەرەکییەکان دەکات، لە ١٢ وڵات لە سەرانسەری چوار کیشوەردا، دەریدەخەن، کە تەنها ٢٢٪ی سەرنووسەرە سەرەکییەکان ژنن، لە میدیا هەواڵییەکانی ئەفریقای باشووردا، هەندێک گۆڕانی ئەرێنی ئاماژەی پێکراوە، کە ٪٤٦ی ژنان پۆستە باڵاکانی بەڕێوەبەرایەتی و ٪٣٦یان لە بەڕێوەبەرایەتی باڵادان، لەگەڵ ئەوەشدا ئێشتا جیاوازی لە مووچەی ڕۆژنامەنووسانی ژن و پیاودا هەیە، هەروەها هەراسانکردنی ژنانی ڕۆژنامەنووس لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە زیادیکردووە.

لە ڕاپۆرتی "لە توڕەییەوە بۆ دەرفەت"دا هاتووە، ژنان لە باشووری ئەفریقا، بەریتانیا و ئەمریکادا زیاتر پەراوێزخستن یان دوورخستنەوەی ڕاستەوخۆ لە ڕۆڵی سەرکردایەتی هەواڵەکان ئەزموون دەکەن،