باربارا واڵتەرس، بێژەری هەواڵی ئەمریکی لە تەمەنی ٩٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد

باربارا واڵتەرس، بێژەری تەلەفیزیۆنی پێشەنگی ئەمەریکا دوای کارکردنی بۆ نیو سەدە، لە تەمەنی ٩٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

باربارا واڵتەرس، یەکەم بێژەری ژنی هەواڵی تۆڕی ئەمریکی بوو، کاتێک لە ساڵی ١٩٧٦ پەیوەندی بە "ئەی بی سی نیوز"ەوە کرد، ئەو ١٢ خەڵاتی "ئێمی ئەوارد"ی بەدەستهێناوە لە بارەکەیدا.

 

باربارا لە نێو ڕیزەکانی پیشەسازی نێرسالاردا دروستبوو بۆ ئەوەی مێژوو دروستبکات، لە ساڵی ١٩٧٤ یەکەم ژن بوو کە بووە میوانی پڕۆگرامێکی هەواڵی ئەمریکا.

 

لە ساڵی ٢٠٠٠، لە ئەکادیمیای نەتەوەیی هونەر و زانستەکانی تەلەڤزیۆنەوە خەڵاتی دەستکەوتی هەتاهەتایی وەرگرت، وتی: "من لە ژیان سەرکەوتوو بووم کە هەرگیز پێشبینیم نەدەکرد".

 

دوای ٥٢ ساڵ لە پیشەکەی، ساڵی ٢٠١٤ لەگەڵ دوایین دەرکەوتن لە بەرنامەی کاتی رۆژدا، خانەنشین بوو.

 

باربارا واڵتەرس کە لە ویلایەتی بۆستنی ئەمریکا لە ساڵی ١٩٢٩ لەدایکبووە، لە تەمەنی ٩٣ ساڵیدا لە ماڵەکەیدا کۆچی دوایی کرد.