خوێندکارانی بەشی هونەری زانکۆی تاران گۆرانییەک دەڵێن

خوێندکارانی زانکۆی تاران لە بەشی هونەر، بە بۆنەی سەد ڕۆژەی ڕاپەڕین لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان گۆرانییەک دەڵێن و جارێکی دیکە پشتگیری خۆیان بۆ ڕاپەڕینەکە ڕاگەیاند.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەو ڕاپەڕینانەی کە لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دوای کوشتنی ژینا ئەمینی دەستیپێکرد لە ڕۆژی ١٠١ەمیندا بەردەوام بوو، لەبەرامبەر هەموو ئەو فشارانەدا حکومەتی ئێران ناتوانێت داواکاریەکانی خەڵک بۆ ئازادی سەرکوت بکات.

 

لە زانکۆکانی ئێران سەرەڕای هەموو ئەو ئاسایش و فشارە بەرزانەی کە لە سەرەتای سەرهەڵدانی خەڵکەوە تا ئێستا بوونی هەیە، خوێندکارانی بەشی هونەری زانکۆی تاران چەندین گۆرانیان وتووە، خوێندکارەکان وەک گروپێک سروودەکانی شۆڕش، "ژن ژیان ئازادی" و "سوێندم خواردووە" و "مارشی ئازادی" و مارشی شۆڕشی جیهانیان وتووەتەوە.

 

خوێندکاران ئاماژەیان بەوەکرد کە بەم شێوەیە پشتگیری ڕاپەڕینیان کردووە و ئەمجارەیان بە بۆنەی سەدەمین ڕۆژی ڕاپەڕینەوە گۆرانییەک دەڵێنەوە.