فەڕەنسا بڕیارێک دەردەکات بۆ دەرکردنی مریەم ئەبو دەقە، چالاکوانی فەڵەستینی

دوای ئەوەی دادگای کارگێڕی لە پاریسی فەرەنسا فەرمانی وەزارەتی ناوخۆی بۆ دەرکردنی مریەم ئەبو دقە، چالاکوانی فەڵەستینی هەڵپەسارد، ئەنجومەنی دەوڵەت هەڵپەساردنەکەی هەڵوەشاندەوە و بڕیاری دەرکردنی لە وڵاتەکەی دا.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەنجومەنی دەوڵەتی فەڕەنسا فەرمانی بە دەسەڵاتداران کرد مریەم ئەبو دەقە، چالاکوانی فەڵەستینی دەربکەن، ئەمەش بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی بڕیارێکی دادگای کارگێڕی پاریس کە فەرمانی هەڵپەساردنی وەزارەتی ناوخۆی هەڵوەشاندەوە بۆ دەرکردنی.

 

مریەم ئەبو دەقە، تەمەن ٧٢ ساڵ، لە کۆتایی مانگی ئەیلوولدا بە شێوەیەکی یاسایی چووە فەڕەنسا و لەوێ بڕیاربوو بەشداری لە چەندین کۆنفڕانسدا بکات سەبارەت بە ناکۆکییەکانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین.

 

ئەنجومەنی دەوڵەت، باڵاترین دەستەی دادوەری کارگێڕی وڵاتەکە ڕۆژی ٨ی تشرینی دووەم ڕایگەیاند، وەزیری ناوخۆ مافی ئەوەی هەیە بۆ دادوەر لە دادگای کارگێڕی پاریس جەخت لەوە بکاتەوە کە هەڵە بووە دەرکردنی مریەم ئەبو دەقە، چالاکوانی بەرەی گەل بۆ ئازادی فەڵەستین ڕابگرێت.

 

بەرەی گەل بۆ ئازادی فەڵەستین "PFLP" لەلایەن ئیسرائیل و یەکێتی ئەوروپاوە وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دەستنیشانکراوە.

 

مریەم ئەبو دەقە لە ماڵەوە لە پارێزگای بوچێس دو ڕۆن لە باشووری ڕۆژهەڵات دەستگیردەکرێت تا کۆتایی مانگی تشرینی دووەم، تا ئەو کاتەی فەرمانی دەرکردنی جێبەجێ دەکرێت.