لە بوومەلەرزەکەی هاتای ٦ کەس گیانیان لەدەستدا

لە بوومەلەرزەکەی ئێوارەی ٢٠ی شوباتدا کە ناوەندەکەی شاری هاتای بوو، ٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٩٤ کەس بریندار بوون کە برینی ١٨یان سەختە.

ناوەندی هەواڵ

 

کاتژمێر ٨:٠٥ی شەوی ٢٠ی شوبات، لە ناوچەی سامانداغ و دەفنەی شاری هاتای بوومەلەرزەیەک بە پلەی ٦.٤ و دواتر بە پلەی ٥.٨ ڕوویدا، بوومەلەرزەکە بە پلەی یەکەم کاریگەری لەسەر هاتای هەبووە، لە سوریا، ئوردن، عێراق، فەلەستین، ئیسرائیل و میسر هەستی پێکراوە.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی فەهرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستی بەهۆی بوومەلەرزەکەی هاتای ٦ کەس گیانیان لەدەستداوە، ٢٩٤ کەس بریندار بوون کە برینی ١٨یان سەختە.