ئەو شۆڕشەی کە بەهۆی کوشتنی ژینا ئەمینییەوە دەستی پێکرد، لە ٣٠هەمین ڕۆژی خۆیدا بەردەوامە

خۆپیشاندانی خوێندکاران و هاوڵاتیان لە تاران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە، سەرەڕای دەستبەسەرکردنی ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکاران لە زانکۆکانی ئێران.

ناوەندی هەواڵ

 

خۆپیشاندەران بۆ ٣٠هەمین ڕۆژ لە سەر یەک، لە زۆرێک لە شارەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سەرەڕای پچڕانی ئینتەرنێت، زۆر گرتە ڤیدۆیی بڵاوکرانەوە کە دەریدەخەن لە نیوەڕۆی دوێنێوە ڕۆژی شەمە ١٥ی تشرینی یەکەم، هاوڵاتیان و خوێندکاران گردبوونەوەی ناڕەزایەتیان ڕێکخستووە لە چەند شارێکدا.

 

ژمارەیەک لە چالاکوانی مافی مرۆڤ لە بەنگلادیش ڕێپێوانێکی ناڕەزایەتیان بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینی گەلی ئێران ڕێکخست، خۆپیشاندەران دروشمیان هەڵگرتبوو کە وێنەی ژینا ئەمینی و ژنانی دیکەی ئێرانی لەسەر بوو.

 

لە کاتێکدا خۆپیشاندانی خوێندکاران و هاوڵاتییان لە تاران، رۆژهەڵاتی کوردستان، ئەردەبیل، کرماشان، هەمەدان، رەشت، ئەسفەهان، کەرەج، مەشهەد و چەند شوێنێکی دیکە بەردەوام بوو، دەنگدانەوەیان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لێکەوتەوە، کە تیایدا "نیکی هێلی" باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لە سەرۆک کۆماری ئەمریکاوە داوای گوشارەکانی بۆ دەرکردنی ئێران لە کۆمیتەی ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد.

 

تاوانێکی تر

کچە خوێندکارەکانی یەکێک لە قوتابخانە ئامادەییەکانی ئەردەبیل قبوڵیان نەکرد بەشداری لە ڕێپێوانێک بۆ پشتیوانی لە گێڕانەوەی ڕژیم بکەن، ئەمەش وایکرد هێزە ئەمنییەکان کە جلوبەرگی مەدەنییان لەبەردابوو هێرش بکەنە سەریان، ئەمەش بووە هۆی گیان لەدەستدانی یەکێک لەوان بە ناوی "ئایتێک"، لە کاتێکدا ژمارەیەک خوێندکاری کچ بریندار بوون، و بارودۆخی یەکێکیان سەختە، بۆ بەشداریکردن لە گردبوونەوەیەکی حکومەت بەڵام مامۆستایان و خوێندکاران دروشمی "مەرگ بۆ دیکتاتۆر"یان وتەوە.

 

ئەنجوومەنی هەماهەنگی سەندیکاکانی مامۆستایان بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی لە کوژرانی ئەو کچە کرد، جەختی لەوە کردەوە کە ئەو هەواڵانەی کە پەیوەندییان بە هێرشی هێزە ئەمنییەکانەوە بۆ سەر کچە قوتابخانەکان هەیە ڕاستە.

 

ئەنجومه‌ن له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا جه‌ختی له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ "ئەم هێرشە نایاساییانە قۆناغێكی نوێی سیاسەتی سەركوتکەرانەی ڕژێمە لە دژی قوتابخانەكان، قوتابیان و مامۆستایان"، ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ داوا له‌ ده‌سه‌ڵات ده‌كات واز له‌م ڕه‌فتاره‌ سه‌ركوتكارانه‌ بهێنێت و گوێ له‌ ده‌نگی خوێندكاران و هاووڵاتیان بگرێت.

 

هێزە ئەمنییەکانی ئێران هێرشیان کردە سەر قوتابخانەکان و گازی فرمێسکڕێژیان ئاراستەی قوتابخانەیەکی سەرەتایی کرد و خوێندکارە ناڕازییەکان دەستگیرکران، لە كاتێكدا بنەماڵەی خوێندكارە كچەكانی ئەردەبیل لە بەردەم قوتابخانەی ناوەندی گردبوونەوە و ڕووبەڕووی هێزە ئەمنییەكان وەستابوون  و دروشمەکانیان لە دژی ڕژێم دەوتەوە.

 

"مردن بۆ ڕژێمێک کە منداڵان دەکوژێت"

لە زانکۆی تەربیەت مودەرێس لە تاران، خوێندکاران گردبوونەوە و دروشمی دژ بە ڕژێمیان دەوتەوە و داوای لێپرسینەوەیان لە بکوژانی ژینا ئەمینی کرد، هاوکات خوێندکارانی زانکۆی سۆرە دەستیان بە ڕەنگی سوور نەخشاند و گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ڕێکخست، و داوایان کرد خوێندکارە دەستگیرکراوەکان ئازاد بکرێن.

 

هەروەها خوێندکارانی زانکۆی زانست و تەکنەلۆژیای ئێران لە کەمپەکەدا گردبوونەوە و هەروەها خوێندکارانی "زانکۆی شەریعەتی" و "زانکۆی ئازاد پانک" گردبوونەوە و دروشمیان دژ بە ڕێژیم و هێزەکانی بەسیج وتەوە، رۆژی شەممەی رابردوو خۆپیشاندەران ڕژانە سەر شەقامەکان و دروشمی "مەرگ بۆ رژێمێک کە منداڵان دەکوژێت" یان دەوتەوە.

 

لە کەرەج، هێزە ئەمنییەکان بە پۆشینی جلوبەرگی مەدەنی خۆپیشاندەرانیان هەڵخەڵەتاند و دەستیان کرد بە دەستگیرکردنی خۆپیشاندەران و هەڕەشەکردن لێیان بە چەک بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە خۆپیشاندانەکان، لە کرماشان خوێندکارانی زانکۆی "ڕازی" بەردەوام بوون لە ڕێکخستنی ناڕەزایەتی و دروشمی "ئەگەر کەسێک بکوژرێت هەزار کەس لە پشتەوەیە" وتەوە.

 

لە مەشهەد خۆپیشاندەران دروشمی "تۆپ و تانک ئیتر ئیش ناکەن، دەبێت مەلاکان بڕۆن". لە ئەردەبیل دروشمی "مەرگ بۆ دیکتاتۆر" و "مەرگ بۆ خامنەیی"یان دەوتەوە، خۆپیشاندەران هەستان لە هەمەدان و ئەسفەهان، دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و لە رەشت یش خۆپیشاندەران "مەرگ بۆ خامنەیی"یان وتەوە، هەروەها خوێندکارانی زانکۆی کێلان گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ڕێکخست.

 

لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کچە خوێندکارە هاوتەمەنەکان ڕێپێوانێکی ناڕەزایەتییان لە شەقامەکان بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" ڕێکخست و خوێندکاران لە شەقامەکانی شاری مەریوان، دروشمی دژە ڕژێمیان دەوتەوە.

 

"مانگرتنی خوێندکاران بەردەوامە"

سەرەڕای دەستبەسەر کردنی ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکاران لە زانکۆ جیاوازەکانی ئێران، خوێندکاران لە سەرتاسەری ئێران ناڕەزایەتیان دەربڕی و ئامادە نەبوون بچنە وانەکان، خوێندکارانی زانکۆی هونەری ئەسفەهان، تاران ئازاد، تەبرێز، کەمپی تەکنیکی کۆلێژی تاران، ڕەشت، زانکۆی تاران، عەلامە تەباتەبایی، زانکۆی ڕازی کرماشان، زانکۆی تەکنیکی شەریعەتی، شەریعەتی تاران، زانست و تەکنەلۆژیا، زانست و فەرهەنگ، زانکۆی هونەری سوورە، خەجە نەسیر ڕێپێوانی ناڕەزایەتیان ڕێکخست.

 

خوێندکارانی زانکۆی هونەری ئەسفەهان دەستیان گرت و سروودی ئێرانیان دەوتەوە، سەرکوتی توندی ناڕەزایەتییەکان و دەستبەسەرکردنی بەکۆمەڵی خۆپیشاندەران و خوێندکاران و هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ئەو زانکۆیەیان شەرمەزار کرد، ئەو چەواشەکاریانەیان شەرمەزار کرد کە ڕێژیم دەیکات بۆ ساختەکردنی ڕاستی ڕاپەڕینەکانی خەڵک.

 

سەرەڕای بانگهێشتکردنی ٤٠ خوێندکار بۆ لیژنەی دیسپلین و دەستبەسەرکردنی ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکارانی ئەم زانکۆیە، خوێندکارانی زانکۆی تەباتەبایی ڕێپێوانی ناڕەزایەتییان ڕێکخست و دروشمی "خوێندکارە زیندانییەکان دەبێت ئازاد بکرێن" و "ژن، ژیان، ئازادی"یان دەوتەوە.

 

"ژن، ژیان، ئازادی"

لەلایەکی دیکەوە کوردانی ڕۆژهەڵاتی نیشتەجێی ئوسترالیا، لەبەردەم پەرلەمانی مێلبۆرن خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و ئیدانەی وەڵامنەدانەوەی حکومەتی ئوسترالیایان بۆ ڕاپەڕینی ئێران کرد و داوایان لە حکومەت کرد کۆتایی بە بێدەنگیی بهێنێت.

 

لە کەنەدا کوردانی ڕۆژهەڵات لە بەردەم بینای ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی کەنەدا گردبوونەوە و داوایان کرد کە میدیاکانی ڕۆژاوا بە شێوەیەکی وردتر هەواڵی ناڕەزایەتییەکانی ئێران ڕووماڵ بکەن، لە شارەکانی ئیرڤینی پایتەختی کالیفۆرنیا، خۆپیشاندەرانی ئەمریکی لافیتەیان بەرزکردەوە کە وێنەی مەهسا ئەمینی تێدابوو کە دروشمی دژ بە رژێمی ئێرانی دەوتەوە، هەروەها داوایان لە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا کرد کە پشتیوانی لە خۆپیشاندەرانی ئێران بکات.

 

ڕۆژێک پێشتر ژمارەیەک لە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نیشتەجێی شیلی، بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینی ئێران لەبەردەم باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی سانتیاگۆ لە شیلی گردبوونەوە و پاسپۆرتەکانیان دەسوتێنن وەک نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە سەرکوتکردنی ئەو توندوتیژانەی هێزە ئەمنییەکان لە دژی خۆپیشاندەران دەیکەن.

 

کوردانی ڕۆژهەڵات نیشتەجێی دانیمارک، نەرویج، کەنەدا، ئەڵمانیا، سوید، فەرەنسا، هۆڵەندا، بەریتانیا، تورکیا و چەند وڵاتێکی دیکە، لە بەردەم باڵیۆزخانەکانی ئێراندا گردبوونەوەی ناڕەزایەتیان ڕێکخست و دروشمەکانیان بەرزکردەوە کە وێنەی ژینا ئەمینی و دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"یان لەسەر بوو.