٥٠٠ کەسایەتی و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی لە پەرتوکێکدا داوای ئازادی فیزیکی ڕێبەر ئۆجالان دەکەن

 لە پەرتوکێکدا بەناونیشانی "چوار سەدە لە دوای دەستگیرکردنی ماندێلای ڕۆژهەڵاتەوە"، ٥٠٠ کەس و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی داواکارییەکانی خۆیان بۆ ئازادی فیزیکی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان نووسیوە.

ناوەندی هەواڵ

 

پەرتوکی "چوار سەدە لە دوای دەستگیرکردنی ماندێلای ڕۆژهەڵاتەوە" لە قاهیرەی پایتەختی میسر، بڵاوکرایەوە، بەشێک لە شیکارییەکانی ڕێبەر ئۆجالان لەبارەی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی و بابەت و شیکارییەکانی کەسایەتی و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی واژۆی جیهانی لەخۆدەگرێت کە بە دروشمی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد” لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستیپێکردووە.

 

لە پەرتوکەکەدا داواکارییەکانی ٥٠٠ کەس و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی لەخۆگرتبوو کە داوای ئازادکردنی ڕێبەر عەبدوڵڵا ئۆجالانیان دەکرد، لە پێشەکی پەرتوکەکەدا هاتووە: سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢٥ ساڵ بەسەر دەستگیرکردن و زیندانیکردنی ڕێبەر ئۆجالان لە تورکیا بە پیلانێکی نێودەوڵەتی، ڕێبەر و بیرمەندی نێودەوڵەتی، عەبدوڵا ئۆجالان، وەک ئایکۆنێکی جیهانی و هێمایەکی مرۆیی خەباتی نەتەوەیی بۆ ڕزگاری و دادپەروەری دەمێنێتەوە، نەک تەنها بۆ کورد، بەڵکو بۆ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو جیهان.

 

بابەتێکی شەیما ئەلشەوڕبی، ڕۆژنامەنووس و پسپۆڕی دۆسیەی ژنانی میسری، بەناونیشانی “بۆ ماوەی چارەک سەدەیەک، (ئۆجالان) جگە لە دیلێکی جەستە هیچی تر نەبوو.... نەوەکان بیرۆکەکانی ئەویان پەسەند کرد و جێبەجێیان کرد"، ئەگەر لە نووسینەکانی ئۆجالاندا کەمێک باسی ئازادی ژنان بکەین، دەتوانم بڵێم کە ڕێبەر ئۆجالان باسی پرسی ژنانی کردووە وەک ئەوەی تەنها ئەزموونێکی کەسی نەبێت لە ڕێگەی چیرۆکی دایکی و بەرگەگرتنی لە بارودۆخە سەختەکاندا.

 

ڕوونیشیکردەوە، ڕێبەر ئۆجالان پێگەیەکی گەورەی بە ژنان بەخشی و ژیانی بە هەموو شێوەکانییەوە دەزانی، ئەوانیش بەهۆی بیرو و فەلسەفەکەیەوە توانیان بچنە ناو هەموو بوارەکانی ژیانەوە و ببنە هاوبەش لەگەڵ پیاوان لە پۆستی بڕیاردان.

 

ئامینە خەزرو، وتەبێژی دەستپێشخەری سووریا بۆ ئازادی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، لە وتارێکدا بەناونیشانی “لێکچوونی نێوان نیلسۆن ماندێلا و ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان” ڕایگەیاند، لێکچوونێک لە نێوان تێکۆشەری ئازادیخواز نیلسۆن ماندێلا هەیە، کە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی گشتی لە باشووری ئەفریقا کاری دەکرد، بە کۆکردنەوەی هەموو پێکهاتەکانی مەزهەب و ڕەنگە جیاوازەکانیان، بە پێشنیارکردنی پڕۆژەیەکی سیاسی کۆمەڵایەتی لەسەر بنەمای برایەتی گەلان و پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکان، هەروەها ڕێبەر ئۆجالان، کە هەروەها لە ڕێگەیەوە کاری کردووە پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک بۆ گەڕاندنەوەی کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ واقیعی کۆمەڵایەتی خۆی.

 

هەروەها ئەبها بەهایا، چالاکوانی فێمینیستی هیندی و بەڕێوەبەری دەستپێشخەریی فێمینیستی جیهانی "ڕاپەڕینی یەک ملیار کەس"، ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانی وەک سەرکردەیەکی فێمینیست وەسف کردووە کە دەتوانێت سەرکردایەتی جیهانێکی جیاواز وەربگرێت، هەروەها لە بەیاننامە ڕۆژنامەوانییەکاندا سەبارەت بە گرنگی ئازادی ڕێبەر ئۆجالان لەبارەی نەهێشتنی کاریگەری توندی سیستمی سەرمایەداری لەسەر کۆمەڵگاکان، وتی: مۆدێلی دیموکراسی و یەکسانی ڕێبەر ئۆجالان لە دونیای ئێستادا تاکە ڕێگا و ئامڕازە بۆ دروستکردنی جیهانێکی جیاواز.

 

ئیلینۆرا دی ماگۆ، سیاسەتمەدار و ئەکادیمیستی ئیتاڵی جەختی لەوە کردەوە، ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان نوێنەرایەتی بەهایەکی گەورە دەکات بۆ مرۆڤایەتی، هەروەها مۆدێلەکانی ڕێبەر ئۆجالان وەک وانە دەبێت لە قوتابخانەکان بۆ نەوەکانی داهاتوو بخوێندرێت، کە لەسەر بنەمای کۆمەڵگەیەکی ژینگەیی و دیموکراسی و ئازادی ژنان بێت،

 

وتیشی: ده بێت تەنها وەک ڕێبەرێکی گەلی کورد نا بەڵکو وەک بەهایەکی گەورە بۆ مرۆڤایەتی سەیری ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بکەین، چونکه بیرۆکەکانی ئیلهامبەخشن بۆ بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان لە سەرانسەری جیهاندا، وەک بزووتنەوە فێمینیستەکان، ژینگەپارێزییەکان و دیموکراسیەکان کە لەسەر بنەمای مۆدێلەکانی ڕێبەر ئۆجالان دامەزراون.

 

پەرتوکەکە بابەتێکی ئیکوکۆ کاتسوماتا، ڕۆژنامەنووسی ژاپۆنیشی لەخۆگرووە، کە لە ساڵی ١٩٩١ چاوپێکەوتنی لەگەڵ ڕێبەر ئۆجالان ئەنجامدا و ڕایگەیاندبوو، ڕێبەر ئۆجالان بیرمەندێکی باشە و بیرۆکەکانی هەرگیز لەدەست ناچن، بەو پێیەی ئەو کلیلی داهاتووە.

 

 ئەو نووسەرە، ئیکوکۆ کاتسوماتا، بە یەکێک لە چالاکوانانی هەڵمەتی “ئازادی بۆ ڕێبەر ئۆجالان، چارەسەری سیاسی پرسی کورد” دادەنرێت, لەبارەی چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ ڕێبەر ئۆجالان لێدوانی دا و دەڵێت "زۆرێک دەیانوت ڕێبەر ئۆجالان و بزووتنەوەکەی بە تێپەڕبوونی کات پاشەکشە دەکەن، منیش دان بەوەدا دەنێم کە من یەکێک بووم لەوانە، بەڵام منیش هەڵە بووم".

 

وەک دێسپۆ پیلافەکی، نووسەری یۆنانی لە پەرتوکەکەدا وتوویەتی: دەبێت زیاتر لە جاران بەرخۆدان پەرەپێبدەین چونکە هیچ کام لە ئێمە ناتوانین ئازاد بین تا ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ئازادیی خۆی بەدەستنەهێنێت.

 

ئەمانی ئەلوەشاهی، نوێنەری ئەمازیغەکانی میسر لە کۆنگرەی جیهانی ئەمازیغ وتارێکی بەناونیشانی "سەفەری ڕێبەر ئۆجالان" نووسیوە، کە تیایدا باسی لەوە کردووە، ڕێبەر ئۆجالان ئەو بیر و سەرکردەیە کە کلیلی ئاشتی و چارەسەری لە دەستدایە پرسی کورد لە ڕووی سیاسی و دیموکراسییەوە لە تورکیا و دەرەوەی وڵات، بەهۆی کاریگەری و بیرۆکەکانی کە خزمەت بە پێکەوەژیانی ئاشتیانە و برایەتی گەلان و ئازادی ژنان دەکات.

 

"تورکیا لە ڕێبەر ئۆجالان دەترسێت، چونکە هێمای ئازادییە"

بەم قسانە، لۆرا ماریا کۆرادی، پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە زانکۆی کالابریا  ڕایگەیاند،ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بەشدارییەکی بەرچاوی لە خەباتی ڕزگاریخوازی جیهانیدا کردووە، لە ڕێگەی شیکارییەکانی بۆ دەوڵەت و سیستمی پیاوسالاری، جەختی لەوە کردەوە کە ئەو سیاسەتە توندەی دابڕان کە لەلایەندەوڵەتی تورکیا بۆ ئەو نیشانەیەکی ڕوونە بۆ ترسی لە "هێمای رێگای ئازادی".

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێبەر ئۆجالان سیستمی شارستانیەتی ناوەندی شیکردەوە سەرەڕای ئەوەی لە زیندانی ئیمرالی تووشی سەرکوت بوو، بارودۆخی زیندانی ئیمرالی لە زیندانی کۆمۆنیستی ئیتاڵی ئەنتۆنیۆ گرامشی خراپترە.