منداڵان بەهۆی ئەلەکترۆنیاتەوە دەستدرێژیان دەکرێتە سەر

ژمارەی ئەو کەسانەی لە دۆسیەی باندی "تیکتۆکەر" دا دەستگیرکراون و گومانیان لێدەکرێت دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان بە مەبەست کرابێت  بۆ ١٠ کەس بەرزبووەتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

نەبوونی سانسۆری ئەلەکترۆنی بووەتە هۆی سەرهەڵدانی حاڵەتی ڕاکێشانی منداڵان لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە لە لوبنان و دەستدرێژیکردنە سەریان، کە دوایینیان حاڵەتی باندی "تیک تۆکەر" بوو، کە دەزگا ئەمنییەکان تێیدا ڕایانگەیاند ١٠ کەسیان دەتگیر کردووە، هەروەها پشتڕاستیکردووەتەوە کە باندەکە لە ٣٠ کەس پێکهاتووە.

 

کەناڵی ئۆ تیڤی لوبنانی بڵاویکردەوە، دەیەمین دەستگیرکراوی دۆسیەی باندەکانی "تیکتۆکەر" کە خاوەنی دوکانێکی ئاڵوگۆڕی دراوی دیجیتاڵییە، لە دوایین پێشهاتەکانی دۆسیەکەدا، داواکاری گشتیی تێهەڵچوونەوە، دادوەر تانیۆس سەغبینی، نوسراوێکی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی گشتی کرد و داوای زانیاری خۆی کرد سەبارەت بەوەی کێ دەستی هەبووە لە باندەکەدا.

 

جگە لەوەش، تانیۆس سەغبینی ڕاپۆرتی گەڕان و لێکۆڵینەوە و بانگهێشتنامەیەکی لە دژی بڵاوکردەوە، دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆییەکانی دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان، هەروەها شەوی دووشەممە، نووسینگەی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان شۆفێرێکی تاکسییان دەستگیرکرد کە لە بەیروت و ناوچەکانی دیکەوە منداڵانی دەگواستەوە بۆ ناوچەی کەسەروان، هەروەها ڕادەستی بەرپرسانی باندەکان کرد کە مادەی هۆشبەریان خستە ناو خواردنەوەکانیانەوە و دەستدرێژییان کردە سەریان.

 

ڕەنگە دوای دەستنیشانکردنی تۆمەتبارە نوێکان ژمارەی دەستگیرکراوەکان زیاد بکات، بەتایبەتی لەگەڵ بەردەستبوونی زانیاری گرنگ سەبارەت بە تێوەگلانی پارێزەرێک لەگەڵ باندەکە و ئەنجامدانی دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان.