ئامەد ئامادەکاری دەکات بۆ یەکخستنەوەی ناسنامە و بوونی خۆی بە هونەر

شانۆکارانی کورد ئامادەکاری دەکەن بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ خۆشەویستانی هونەر و زمان و کولتوور لە فێستیڤاڵی ١٨ی نیسان.

مەدینە مامەدئۆغلو

 

ئامەد- بە هاوکاری لەگەڵ شانۆی ئامەد، ئەمساڵ نۆیەمین فێستیڤاڵی شانۆی ئامەد لە ١٨ی نیسان دەست پێدەکات، فیستیڤاڵەکە، کە بە دروشمی "بە بوونی خۆمان، بە خۆبوونی خۆمان" دەست پێدەکات و تا ٢٧ی نیسان بەردەوام دەبێت، فێستیڤاڵەکە زمانی تورکی و کوردی و سۆرانی و کرمانجی لەخۆ دەگرێت و ٤ شانۆیی تایبات بە ژنی تێدایە.

 

کردنەوەی فیستیڤاڵەکە لە کۆشکی مێژوویی ئیسکەندەر پاشا لە سور ئەنجام دەدرێت، دواتر شانۆگەرییەکان لە شوێنە مێژووییەکانی سوور، کولتووری ئامەد و ناوەندی کۆنگرە نمایش دەکرێن، هەروەها بێجگە لە شانۆ سیمینار لە فیستیڤاڵەکەدا هەیە و ئەکتەرە شانۆییەکان بۆ یەکەم جار لە ماوەی ٨ ساڵدا لە ناوەندەکانی شارەوانیدا دەردەکەون.

 

سەبارەت بە فیستیڤاڵەکە، بەرفین ئەمەکتار، ئەکتەری شانۆی ئامەد قسەی بۆ کردین.

 

"چوار شانۆیی تایبەت بە ژنانە و بە زمان و زاراوەی جیاواز شانۆیی هەیە"

بەرفین ئەمەکتار وتی: فێستیڤاڵی ئەمساڵ، وەک پێش کاتی قەیومە، شوێنەکانی شارەوانی بەکاردەهێنین، لەم شارەی بوارە هونەرییەکانی پەیوەندیدار بە خەڵکەوە، ناوەڕۆکی زمان و کولتووری ئەم کەسانە لەگەڵ خۆشەویستانی هونەر بە بەرنامەیەکی بەهێزەوە کۆ دەکرێنەوە، لە فێستیڤاڵەکەدا ١٨ شانۆیی هەیە، ١٠یان کرمانجی، سێیان سۆرانی، یەکێکیان بە دیملیکی ٥یان بە تورکییە، لە شانۆییەکاندا چواریان تایبەتن بە ژنان، هەم لە رووی ناوەڕۆکەوەو هەم لەڕووی هونەرییەوە، بە پەرۆشییەوە چاوەڕێی ئەو پرۆسەیە دەکەین بۆ ئەوەی شانۆییەکان پێشکەش بە گەل بکەین.

 

"گەڕانەوەی ناسنامە بە فرەزمانی و فرەکولتووریی بە بنەما دەگرین"

بەرفین ئەمەکتار ئاماژەی بەوەکرد،  سەرەڕای هەموو فشار و بەربەستەکان، شانۆی کوردی لەگەڵ بینەرانی شانۆییدا گەشەی کردووە، وتی: بەهۆی قەیومەوە چەندین ساڵە شوێنەکانمان بەکارنەهێناوە، لەگەڵ ئەم فێستیڤاڵە لە سوور لە ناوەندی کۆنگرە، چەندین شانۆ نمایش دەکەین، جارێکی دیکە لە کڵێسای سورپ گیراگۆس شانۆییەکانمان ئەنجام دەدرێت ئەمە هەنگاوێکی گرنگە بۆ ئێمە بۆ گەڕانەوە بۆ ناسنامەی فرەزمان و فرەکولتووری بۆ ئامەد، ئەم فێستیڤاڵە بۆ ئێمە زۆر گرنگە. بە دروشمی "بە بوونی خۆمان، بە خۆبوونی خۆمان"، جارێکی دیکە بە خۆشحاڵی لە مەیدانەکان دەبین.

 

"بە پەرۆشین بۆ ئەوەی لەبەردەم ئامادەبوواندا بین"

بەرفین ئەەمکتار ئەوەی بەبیرهێنایەوە کە بە پەرۆشن بۆ گەیشتن بە هەزاران بەشداربوو لە فیستیڤاڵەکەدا کە گروپە شانۆییەکانی زۆرێک لە شارەکان ئامادەی دەبن، ئاماژەی بەوە کرد گەل بۆ ماوەی ٨ ساڵە بە تەنها جێیان نەهێشتوون،  شارەکە بە هونەر و کولتوور لە ماوەی پرۆسەی فیستیڤاڵەکەدا تێردەبێت، سوودێکی زۆری بۆ گەلی ئامەدو بۆ شانۆی کوردی هەیە، گرل بە تایبەتی دوای قەیوم پشتگیریمان دەکەن، ئەم شارە لەم پرۆسەیەدا دەتوانم بڵێم کە پڕە لە زمانی دایک. ئەمە پرۆسەیەکە بۆ گەڕانەوە بۆ ژیان و نیشتمانەکەمان، دەتوانم بڵێم کە گەل هەست بە پەرۆشی و کاریگەری ئەم بابەتە دەکەن، لە کاتی ڤێستیڤاڵەکەدا، شارەکە بە کولتوور و هونەر ڕازێنراوەتەوەو بە پەرۆشین بۆ ئەوەی لەبەردەم ئامادەبوواندا بین.