شوێنەوارەکانی ئەفغانستان تاڵان دەکرێن

بەپێی توێژەرانی زانکۆی شیکاگۆ، دەیان شوێنی شوێنەوارناسی لە ئەفغانستان بە بولدۆز تێکدراوە، بۆ ئەوەی ڕێگە بە تاڵانکردنی سیستماتیکی بدەن.

ناوەندی هەواڵ

 

توێژەرانی زانکۆی شیکاگۆ توێژینەوەیەکیان لەسەر شوێنەوارەکانی ئەفغانستان کردو ئاماژەیان بەوەکرد، شیکردنەوەیان بۆ وێنە سەتەلایتییەکان یەکەم بەڵگەی وێنەیی کۆتایی پێشکەش دەکات کە ئەو شێوازە تاڵانکردنانەی کە لە سەردەمی حکومەتی پێشوودا دەستی پێکردووە لەو کاتەوەی تاڵیبان لە ساڵی ٢٠٢١ گەڕایەوە سەر دەسەڵات بەردەوام بووە.

 

توێژەرانی ناوەندی پاراستنی کەلەپووری کولتووری لە زانکۆی شیکاگۆ زیاتر لە ٢٩ هەزار شوێنەواریان لە سەرانسەری ئەفغانستان دۆزیوەتەوە بە یارمەتی وێنەی مانگی دەستکرد و ئامێرەکانی تر.

 

ئاماژە بەوەکراوە، ئەو نیشتەجێبوونە کۆنانەی کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی بڕۆنز و سەردەمی ئاسن هەندێکیان زووترو لە هەزار ساڵ پێش زایین، لە ناو ئەوانەدان کە زیانیان بەرکەوتووە.

 

توێژەران ئەو خاڵانەیان دۆزیوەتەوە لەسەر وێنەکان کە تاڵانکراون و بەهۆی ئەو شێوەیەی کە دەردەکەون و ون دەبن بە تێپەڕبوونی کات.

 

پرۆفیسۆر گیل ستاین، بەڕێوەبەری ناوەندەکە ڕوونیکردەوە، ئەم ناوچانەی کە تازە تاڵانکراون کراون پاشان لە وێنەکانی دواتردا دەردەکەون لەلایەن تاڵانکارانەوە هەڵکۆڵدراون.

 

تیمی توێژەران ئاشکرایان کردووە، لە نێوان ساڵانی ٢٠١٨ بۆ  ٢٠٢١دا ١٦٢ شوێنی نیشتەجێبوونی کۆن "بە ڕێژەیەکی سەرسوڕهێنەر لە هەفتەیەکدا وێران بوون" و کردارەکە لە ٣٧ شوێن بەردەوام بوو لە سەردەمی تاڵیباندا.