نەجمیە ئالپای: نابێت هاوڵاتیان لە چەمکی زمانی دایک بترسن

نەجمیە ئالپای، زمانناس بە وتنی: بژی زمانی دایکمان، بژی ئەو جیهانەی کە چەندین زمانی تێدایە، تیشک دەخاتە سەر سیاسەتی تاکلایەنەو سەرکوتکەر و وتی: چارەسەر ئەوەیە کە هەموو هاوڵاتیان لە چەمکی زمانی دایک نەترسن.

ساریا دەنیز

 

ئیستەنبوڵ- لە سەرانسەری جیهاندا هەزاران زمان هەیە، لەبەرئەوەی زۆرێک لەو زمانانە بەکارناهێندرێن، ڕووبەڕووی لەناوچوون دەبنەوە، هەروەها هەندێکیان بەهۆی سیاسەتی پاشخستنەوە قەدەغەکراون، لە ٢١ی شوباتی ٢٠٠٠، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کولتوور، زانست و پەروەردە "یونسکۆ" ئەم ڕۆژەی وەک "ڕۆژی زمانی دایک" ڕاگەیاند بۆ ڕێگریکردن لە لەدەستدانی زمان.

 

بەپێی نەخشەی جیهانی زمانە مەترسیدارەکانی یونسکۆ، لەنێو ئەو ٧ هەزار زمانەی کە لە سەرانسەری جیهاندا قسەیان پێدەکرێت، ٤٠%ی کە دوو هەزارو ٥٠٠ زمانە لەناوچوون، بەگوێرەی پسپۆڕان، لەو زمانانە لە ماوەی دوو هەفتەدا یەکێیان لەناودەچێت.

 

لە تورکیا ١٨ زمان لەناوچوون

لە تورکیا بەدەر لە زمانی تورکی زمانەکانی دیکە بە نەبوو هەژمار دەکرێن، بۆیە تورکیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆرترین هێرشی کردۆتە سەر زمانەکان، بەپێی نەخشەی زمانی یونسکۆ، لە تورکیا کە زمانی کوردی لەناو ١٨ زمانی لەناوچودایە، یان ڕووبەڕووی مەترسی لەناوچوون بوونەتەوە، لەو زمانانە، یوبیک، مەلاسۆ، و کاپادۆکیا یۆنان بە تەواوی نەماون. زمانەکانی هەرتیۆن و ملاسۆ لە خێزانی زمانی سوری تۆرۆیۆ، لادینۆ و گاگاڤوسکا، ئەرمەنی ڕۆژئاوای ڕۆمانکا، حەمشینی، لازیۆ، یۆنانی پۆنتس، ئەبازاکا و سورێت لە پۆلی "هەڕەشەی گەورە" نیشان دەدرێن.

 

کوردی وەک دوژمنکاری بیندرا

بەپێی هەندێک دۆزینەوە، لە تورکیا بە ٣٩ زمان قسە دەکرێت، بەڵام دوای زمانی تورکی، ئەو زمانەی کە زۆر کەس قسەی پێدەکەن کوردییە، بەدرێژایی مێژووی کۆمار، زمانی کوردی هەمیشە فشاری لەسەر کراوە و وەک "هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاسایشی وڵات" سەیرکراوە، کوردی لە وڵاتەکەدا بە شێوەیەکی کاریگەر قەدەغەکرا، و ئەوانەی بەو زمانە قسەیان دەکرد وەک دوژمن سەیر دەکران و ڕووبەڕووی هێرش بوونەوە و کوژران، لە تورکیا، بەکارهێنانی زمانە جیاوازەکان بەپێی ئایین بە پەیماننامەی لۆزان پێناسە کراوە، بەکارهێنانی زمانی کوردی لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٢ و ٢٠٠٣ لە پرۆسەی ڕێکخستن لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا، هەندێک لێبوردەیی نیشاندرا لەلایەن ئەو یاسایانەی کە پەسەندکران، بەڵام بەپێی کەش و هەوای سیاسی، پرسی کورد چارەسەر نەکراو ڕێگەی پێنەدرا، یان بە "زمانێکی نەناسراو" پێناسە کرا.

 

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایکەوە، نەجمیە ئالپای، زمانناس وەڵامی پرسیارەکانی ئاژانسەکەمانی دایەوە.

 

*پێویستە زمانی دایک چۆن بەکاربێت؟

پیرۆزبایی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک لە هەمووان دەکەین، لە وەڵامی پرسیارەکەتدا، لێرەدا پێناسەی زمانناسی زانکۆی بۆگازیچی باس دەکەم: زمانی دایک زمانی کۆمەڵگەیە، ئەو کۆمەڵگەیەی کە خەڵک تێیدا هاتوون بۆ جیهان و گەورە بوون، ئەو زمان و زمانانەی کە لە کۆمەڵگەکەیانەوە فێربوون. کاتێک دوو زمان لە خێزان یان دەوروبەری قسە دەکرێت، هەردوو زمانەکە دەبنە زمانی دایک، لە وڵاتێکدا کە چەند زمانێک قسەی پێدەکرێت، یەکێک لە زمانەکان، یان هەندێکیان دەتوانن ببنە زمانی فەرمی، کام یان چەند لەو زمانانە دەبنە زمانی فەرمی، بە جێبەجێکردنی پلانی زمان دیاری دەکرێن.

 

*گرنگی ژیان لە زمانی دایکدا بۆ کۆمەڵگە چییە؟

چەمکی زمانی دایک ئێستا لە بواری "زمانناسی کۆمەڵگە"دایە. ئەو بنەما سەرەکییانەی کە کۆمەڵگە پێکدەهێنیت بریتییە لە دروستکردنی هەست و مێشک و زمانی دایک، وەک تاکەکان، لە ڕووی فێربوون، پەروەردە، پیشە، کولتوور، هونەر، باوەڕ، ئاسایش، سیاسەت و لە هەموو بوارەکاندا، ئەو زمانەی قسەی پیدەکەین، زمانی دایکمانە، بۆیە پەیوەندی نێوان ئەو زمانەی لە هەموو شوێنێک بەکاردێت و زمانی فەرمی گرنگە، بەتایبەتی زمانی دایکی هاوڵاتیان و زمانی فەرمی.

 

*ئەو کەسانەی کە زمانی دایکیان قەدەغەکراوە لە ژیاندا رووبەڕووی چ سەختییەک دەبنەوە؟

 

قەدەغەکردنی زمانی دایک بە مانای پاشخستن دێت، ئەم قەدەغەکردنە دەبێتە هۆی هەستکردن بە بچووکردنەوە، پەراوێزخستن و نادادپەروەری لەلای منداڵان و کەسانی گەورەش، لەو بارودۆخانەی کە زمان قەدەغەکراوە، ناکۆکییەک هەیە لە نێوان دەوڵەت و هاوڵاتیاندا کە کێشە و کاردانەوە دروست دەکات، ئەو کەسانەی کە زمانی دایکیان قەدەغەکراوە ڕووبەڕووی کێشەی گەورە دەبنەوە لە بوارەکانی پەروەردە، تەندروستی، چالاکی پیشەیی و بوارەکانی تر، هەروەها هەست بە لەدەستدانی زانیاری فێربوون بە زمانی خۆیان دەکەن.

 

*ئەوانەی زمانی دایک دەپارێزن ئێستا ژنن، ئایا قەدەغەکردن و هەژمارنەکردنی زمانی دایک چی کاریگەرییەکی لەسەر ژنان دەبێت؟ پەیوەندی نێوان ژن و زمان چییە؟

ژنان لەبەرئەوەی دەبنە دایک، یەکەم پەیوەندیان لەگەڵ منداڵەکانیانە، وەک بوونەوەرەکانی تر، منداڵ پێش ئەوەی لەدایک ببێت دەنگ و وشەکانی دایکەکە دەبیستێت، لە تۆنی دەنگ تێدەگات، ئایا دایک دڵخۆشە یان دڵتەنگ، ئاسوودەیە یان نیگەران، کاتێک منداڵەکە لەدایک دەبێت، ڕاستەوخۆ گفتوگۆی دایکی دەبینێت و ئەمەش هەنگاو بە هەنگاو بەرەو دیالۆگ دەڕوات، کاتێک لەدایک دەبین، بە دەنگی بەرز دەگرین، ئەم گریان و هاوارە بەرە بەرە شێوە دەگرێت و دەگۆڕێت بۆ زمانی دایک، زمانی دایک زمانی یەکەمی مرۆڤە، منداڵان لە ژیانیاندا زمانەکانی دیکە دەبیستن و کاریگەرییان لەسەر بەهاکانیان هەیە، پێویستە تێبینی ئەوە بکرێت کە وشەی "زمانی دایک" بە واتای دایک دێت، ژنان زمان لە لەشیاندا هەیە و ئەو زمانەی کە قسەی پێ دەکەن دەگاتە منداڵەکانیان.

 

*سیاسەتی زمانی دایک لە تورکیا چییە؟ بۆچی تەنها یەک زمانی فەرمی هەیە کاتێک لە تورکیا زۆر زمان قسەیان پێدەکرێت؟ ئەمە چۆن هەڵدەسەنگێندرێت؟

کۆماری تورکیا بە نموونەی وڵاتانی ئەوروپی وەک فەڕەنسا و ئەڵمانیا دامەزرا، ئەو وڵاتانەی کە لە ڕووی کولتوورییەوە هەم تایبەتمەندییەکی سەرمایەداری و هەم کۆمەڵگەی پیشەسازییە. ئەمڕۆ، لە سەرانسەری جیهاندا تاکلایەنەی ئینگلیزی بەردەوامە لە سەروەری خۆی، هەروەها پێویستە توێژەرانی ئێمە دەربارەی زمانی دایک ئەم ڕاستییانە ڕەچاو بکەن.

 

لەگەڵ ئێمەدا، پیشەسازییەکە لەلایەن دەوڵەتەوە لە ڕێگەی سەرمایەدارانەوە گەشەی پێدراوە و هۆشیاری هاوڵاتیبوون بەو شێوەیە نەخشە کراوە، تەنها زمانی فەرمی بەشێکە لە هەمان سیاسەت، بۆ مەبەستی هەڵبژاردنی کۆمەڵگەی پیشەسازی سەرمایەداری، زمانی دایک جگە لە تورکی ڕەچاو نەکرا، بۆ نموونە، یەکێتی سۆڤیەت وەک یەکێتییەکی دیموکراتیکتر لە بواری زماندا دامەزرا، بەڵام بەهۆی بوارەکانی دیکەوە، دیموکراسییەکی یەکگرتوو مسۆگەر نەکرا و ئەو ئەزموونە گرنگانەی کە بوونەتە هۆی دەرئەنجامی خراپی ئەمڕۆ.

بەڵام لە وڵاتی ئێمەدا زمانناسان بەشداربوون لە هاوکاریکردن لەگەڵ سیاسەتە فەرمییەکانی تاکلایەنەو ڕازی بوون بە هەڵوێستەکانی دەرەوەی زانست کە بووە هۆی نەزانین و پشتگوێخستنی چەمکی "زمانی دایک"، لە لایەکەوە بۆ بەڕێوەبردن و هەڵگرتنی سیاسەتی تاکلایەنە، شێوەیەکی سادەی حوکمڕانی دەردەکەوێت کە ناتواندرێت ڕووبەڕووی پێکهاتەیەکی کۆمەڵایەتی ئاڵۆز ببێتەوە لە ناوچە بێهاوتاکانی دەوڵەتدا، ئەوە دەبینرێت کە هەرچەندە ئەو پێشکەوتنانەی کە شۆڕشی کۆمارییەکان لەگەڵ ئێمەدا هێناوە، بەتایبەتی لە ساڵانی یەکەمدا، تا ڕادەیەکی دیاریکراو بەس بوون بۆ دڵنیابوون لە پشتیوانی گەل، سەرەڕای دابەزینی دیموکراسی لە وڵاتانی دیکە و دواتر لە سەرەتای جەنگی جیهانی دووەمدا، دەوڵەتە چەوسێنەرەکان و چینە دەسەڵاتدارەکان بنچینەی پێویستیان دۆزیوەتەوە بۆ ڕێگرتن لە هەموو جۆرە پرەنسیپێکی کۆمەڵایەتی، دەتوانین بڵێین کە کۆمار، کە لە سەرەتادا هەڵوێستێکی شۆڕشگێڕانەی هەبوو سەبارەت بە ئازادی و یەکسانی ژنان، بەڵەم دواتر "کەوتە ڕێگای سەرکوتکردن".

 

* بەدرێژایی پرۆسەی کۆماری، زمانی تورکی هەمیشە گەشەی پێدراوە و هەموو جۆرە پشتیوانی و پاراستنێکی بۆ دابینکراوە بۆ ئەوەی ببێتە تاکە زمان، پێویستە بڵێین کە هەرچەندە پشتیوانی و پاراستن وەک ئامرازێکی فشار بەکارهێندرا و سیاسەت کراوە، ئێوە چی دەڵێن لەم بارەیەوە؟

هەروەک پێشتر ئاماژەم پێدا، سیاسەتی زمان لەگەڵ سیاسەتی کۆمەڵایەتی و ئابووریدا بەردەوام بوو، زمانی ستانداردی پێویست بۆ کۆمەڵگەی پیشەسازی دەبێتە زمانی چینی زاڵ. وەک ئەمڕۆ، زمانی بەریتانیا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، واتە وڵاتانی ئیمپریالیزمی سەروەر لە جیهاندا، بووەتە زمانی زاڵ لە جیهاندا، هەروەها تورکیا وەک ئامرازێکی سیاسی لە ئاستی خۆیدا وەک زمانێکی زاڵ بینیووە و ماوەتەوە، هەروەها زمانی تورکی لەژێر کاریگەری پرۆسەی سیاسیدایە.

 

*یەکێک لە پرسە سەرەکییەکانی تورکیا، پرسی کوردو نزیکبوون لە زمانی کوردییە، ئەم سیاسەتانەی دەوڵەتی تورکیا چۆن کاریگەرییان لەسەر زمانی کوردی هەیە؟

زمانی کوردی ئەمڕۆ دوو کاریگەری جیاوازی هەیە، ئەوەندەی من دەیبینم، بەشێکی بەرچاوی کوردەکان خاوەندارییان لە زمانی دایکیان کرد، هبە دەستی خۆیان زیندوویان کردەوە، لەم پەرۆشییەدا دەتوانم بڵێم "ئازادی کوردایەتی." لە ئاستی بەرزکردنەوەی هۆشیاری لەم ئاڕاستەیەدا، زمان خۆی پێشکەوتنی نیشان دا، هەروەها زمانناسانی کورد هەوڵێکی زۆریان داوە بۆ بڵاوکردنەوەی فەرهەنگ و پەرتووکی ڕێزمان و ئەدەبی خۆیان، کاتێک سەیری بەشەکانی فەرهەنگی ماڵپەڕەکانی پەرتووکی کوردی دەکەین لەسەر ئینتەرنێت https://www.pirtukakurdi.com/kategori/kurtce-sozlukler، مرۆڤ دەتوانێت بیر لەو ڕەنجە بکاتەوە کە دراوە، بەڵام بەداخەوە لەم پیشکەوتنەدا هیچ هاوکارییەکی دەوڵەت بوونی نییە.

 

*دەتەوێت چی بڵێیت دەربارەی پرسی کورد و شوێنی زمانی دایک لەو پرسەدا؟

پرسی کورد پرسێکی گەورەیە، لەگەڵ ستانداردی ژیانی ڕاپەڕینەکانی وەک ڕاپەڕینی کولتووری، کۆمەڵایەتی، ئابووری، سیاسی و چەکداری کە دەگاتە تەمەنی ٤٠ ساڵی، کێشەی زمانی دایک یەکێکە لە کۆنترین و بنەڕەتیترین پێوەرەکان، چونکە زمانی دایک ڕووبەڕووی گەورەترین فشار بووەتەوە، زمانی دایک بووە بە بەشێکی بنەڕەتی لە کێشە دەروونی و کولتوورییەکان.

 

*بۆ پاراستن و زیندووکردنەوەی زمانی دایک پیشنیاری چارەسەریتان چییە؟

پێش هەموو شتێک، ئەو سیاسەتەی کە راستی ژیانی کۆمەڵایەتی فرەزمان پشتگوێ دەخات، دەبێت کۆتایی پێ بهێنرێت، یەکەم مەرج ئەوەیە کە سیاسەتمەداران و بەتایبەت زانایان لەو بارەیەوە کراوە بن، هەروەها مافی زمان ڕۆڵی هەیە لە پلانی یەکەمدا. کاتێک دێتە سەر مافەکانی مرۆڤ، پێویستە بیر بکەینەوە و مافی زمان لەگەڵ چەمکەکانی ئاشتی و مافی منداڵاندا دەستبەسەر بکەین، وەک خاڵی کۆتایی، ئاماژە بەوە دەکەم: چارەسەرێکی هەمیشەیی تەنها قسەکردن نییە بە زمانی دایک، بەڵکو هەموو هاوڵاتیان نابێت لە چەمکی زمانی دایکیان بترسن، بەڵکو دەبێت بە وردترین شێوە لێی تێبگەن و خاوەنداری لێبکەن. بژی زمانی دایکمان، بژی جیهانی فرەزمان.