بەهۆی جەنگەوە هەڵەبجە یادی ٣٨ ساڵەی کیمیابارانکردنی ناکاتەوە
سبەینێ ٣٨ ساڵ تیدەپەڕێت بەسەر کیمیاباران کردنی هەڵەبجەدا، بەڵام ئەمساڵ بەهیچ شیوەیەک یادکردنەوە و گردبونەوەی جەماوەری ڕێک ناخرێت.
میهرەبان سەلام
هەڵەبجە-لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە بۆ کەناڵەکانی راگەیانادن وتی: لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و بەمەبەستی پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و میوانە بەڕێزەکان، لیژنەی باڵای یادی ١٦ی ئادار، دوای کۆبوونەوە و هەڵسەنگاندنی وردی دۆخەکە، گەیشتینە ئەو بڕیارە قورسەی کە مەڕاسیمەکان و یادەکان بۆنە فەرمیەکان، بۆ ئەمسال لە پارێزگاکەدا ڕابگرین، ئەم بڕیارە تەنها بۆ پاراستنی هاوڵااتیانەو گیانی هەر تاکێکی ئەم شارە لای ئێمە لەهەموو شت پیرۆزترە، لیرەوە وەک پارێزگاری هەڵەبجە ، بەغەمباریەوە داوای لێبوردن لەکەسوکاری شەهیدان دەکەین و دەزانین چاوەڕوان بوون بە شکۆوە ئەم یادە بکەینەوە، بەڵاام دڵنیاتان دەکەینەوە سڵ کردنەوەمان لە مەراسیم نیشانەی کەمکردنەوەی یادەکە نییە، بەڵکو نیشانەی بەرپرسیاریەتیمانە بەرامبەر بە ژیانی ئێوە.
ئاماژە بەوەشکرد، سبەینی تەنها تاجە گوڵینەی وەفا لەلایەن پارێزگاری هەڵەبجەوە بەناوی سەرجەم خەڵکی هەڵەبجە و کەسوکاری شەهیدانەوە دادەرنێت، هەروەها وەستان بۆ پینج خولەک لەسەرتاسەری کوردستان وەک ڕێزێک بۆ گیانی پاکی ٥٠٠٠ هەزار شەهیدی بی تاوان بەڕێوەدەچێت.
لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: هەرچەندە ئەمساڵ مەیدانەکەمان بۆ مەراسیمەکان چۆڵ دەبن، بەڵام دڵمان پڕ دەبێت لە یادی شەهیدان، لە ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجەوە بە گیانی بەرپرسیارانەوە لە پرۆسەکە دەڕوانین و داواکارین لە میوانان و هاوڵاتیانیش لە بڕیارەکە تێبگەن، چونکە سەلامەتی ئێوە پەیامی سەرەکی ژیانە، کە هەڵەبجە دەیەوێت بە جیهانی بگەیەنێت.