لە سلێمانی لە مەڕاسیمێکی شکۆمەندانەدا پرسەی شەهید ساڵح موسلیم بەڕێوەچوو
لە شاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی هاوڵاتییان، وڵاتپارێزان و کەسایەتییە سیاسییەکان و لایەنە حزبی و حکومییەکان، پرسەی سەرکردەی شۆڕشگێری کورد ساڵح موسلیم لە مزگەوتی قازی محەمەد بەڕێوەچوو.
سلێمانی
ئەمڕۆ، لە مزگەوتی قازی محەمەد لە شاری سلێمانی، لە لایەن پارتی یەکێتی دیموکراتیک "پەیەدە"، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بە بەشداری سەرکردە و نوێنەری لایەنە سیاسییەکان کەسانی سیاسەتمەدار و چالاکوانان و ژنان و هاوڵاتیانی شاری سلێمانی، زۆرێک لە هاوڵاتیانی شاری سلێمانی، پرسەی شەهید ساڵح موسلیم، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری پەیەدە و هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدە بەڕێوەچوو.
" شەهید بوونی ساڵح موسلیم کۆسپێکی گەورەبوو بۆ کورد"
سارا ڕەزا، چالاکوانی سیاسی وتی: ئەمڕۆ هاوڵاتیان و سیاسەتمەداران و ژنانی شاری سلێمانی، بەشداریان لە پرسەی ماتەمینی شەهید ساڵح موسلیم کرد. کە لە لایەن هاوڵاتیانەوە ئەنجامدرا، لێرەدا ئەوە ڕوون دەبێتەوە هاوڵاتیان لە فکر و خەباتی شۆڕشگێڕی سیاسەتمەدار ساڵح موسلیم تێگەیشتوون، کە لە ماوەی ٤٠ ساڵدا لە پێناو ئازادی خاک و ژناندا تێکۆشانی ئەنجامدا، کە خەبات و شەهید بووونی دەنگدانەوەیەکی گەورەی بەدوای خۆیدا هێناوە، شەهید ساڵح موسلیم لە کاتی نەخۆشیدا چەندین جار پێشنیاری ئەنجامدانی نەشتەرگەری چاندنی گورچیلەی کەسانی دیکەیان بۆ کردووە، بەڵام ئەو نەشتەرگەرییەی ڕەتکردوەتەوە، چونکە نەیدەتوانی بۆ مانەوەی خۆی کەسانی دیکە بخاتە ئازارەوە، ئەو فکر و فەلسەفەیە دەریدەخات چ خەباتکارێک و سیاسەتمەدارێک بووە، بۆیە کۆستێکی گەورەبوو ئەمڕۆ تەواوی ئازادیخوازان سەردان پرسەکەیان کردووە، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی ڕڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و خێزانە شۆڕشگێڕەکەی دەکەین.
" وەک هاوڵاتیەک بەشداری کردنم لە مرسەیە وەک ئەرکێک بینیوە "
ئامینە محەمەد ئیسماعیل، هاوڵاتی، وتی: من زانیم کە شەهیدێکی کورد هەیە، بۆیە وەک هاوڵاتیەک بەشداریم تێداکرد، زانیم کە کوڕەکەی لە پێناو خاکدا شەهید بووەو خۆشی کەسێکی سیاسەتمەداری بە جەرگ و ئازای کورد بووە بۆیە هاتم و بەشداری پرسەکەیم کرد، کورد لە هەر پارچەیەک بێت هەر کوردە و من سەربەرزم پێیان.
" خەباتی لە پێناو ئازادی کورد و ژناندابوو"
نیاز محەمەد، لێپرسراوی یەکێتی ژنان، وتی: پرسەو سەرەخۆشیمان ئاڕاستەی هەر کوردێک و خێزانەکەی دەکەین، لەدەستدانی کۆسپێکی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا، ئێمە بەشداریمان لەم پرسەیەدا کرد، ژنان پێکەوە بۆ ئەم کۆسپە گەورەیە ماتەمینیامن ڕاگەیاندووە، خەمباری و ماتەمینیمان ڕادەگەیەنین، چونکە خەباتی لە پێناو ئازادی کورد و ژناندا دەکرد.
" خەباتی لە پێناو ئازادی ژناندا دەکرد"
ژینۆ ڕەشید، چالاکوانی ژنان وتی: شەهید ساڵح موسلیم تێکۆشانێکی ئەنجامدا بووە سەربەرزی بۆ هەموو کوردێک، لە ناو گەلانی جیهاندا بۆ پێکەوەی خەباتی دەکرد، بە خانەوادەی لەگەڵ عایشەی هاوژینیدا پێکەوە بەرخۆدانیان ئەنجامدەدا، کوڕێکی شەهید بووە، وەک سەرکردەیەک لەگەڵ هەڤاڵانی ژن و شەڕڤاناندا بەرخۆدانی دەکرد، کۆسپێکی گەورەی لە دوای شەهید بوونی بۆ ژنان دروستدەکات، ئەو لە پێناو بەدەستهێنانی مافەکانی ژناندا هەوڵی دەدا، بۆیە ئێمە زۆر بەداخین بۆ شەهید بوونی، ئێمە بەرکەوتەمان هەبووەو بە دیداریان ئاشنابووم کەسێکی کوردپەروەر بوو، بۆ ژنان تێکۆشانی ئازادی دەکرد، پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی خێزانەکەیی و کورد دەکەم، ڕێو ڕێبازی بەردەوام دەبێت.