بە بەرنامەی "سەرۆکایەتی و بەڕێوەبردنی پڕۆژە" پشتگیری گەنجان دەکەن

ڕێکخراوی سەرۆکایەتی ژنانی چالاک لە مۆریتانیا بەرنامەی "سەرۆکایەتی و بەڕێوەبردنی پڕۆژە" بە ئامانجی دامەزراندنی کارەکانیان بۆ ژنانی گەنج دەستپێکرد، هەموو ئەو ژنانەی تەمەنیان لە نێوان ١٨ بۆ ٣٥ ساڵدایە دەتوانن بەشداری لە پرۆگرامەکەدا بکەن.

هاتیجە شەخنا

 

مۆریتانیا- ڕێکخراوی سەرۆکایەتی ژنانی چالاکی مۆریتانیا لە نواکشۆتی پایتەخت بە ئامانجی دامەزراندنی ژنانی گەنج و زیادکردنی گەنجان لە ژیانی کاردا دامەزراوە، ڕێکخراوەکە بە بەرنامەی "سەرۆکایەتی و بەڕێوەبردنی پڕۆژە" پشتگیری پڕۆژەکانی گەنجان دەکات.

 

ئامینە حەبیب، سەرۆکی جێبەجێکاری ژنانی چالاک لە مۆریتانیا هەڵسەنگاندنی کارەکانی خۆی و بەرنامەی "سەرۆکایەتی و بەڕێوەبردنی پرۆژە" کرد کە لەلایەن ئاژانسەکەمانەوە دەستیپێکرد.

 

"یارمەتی ژنانی گەنج دەدەین بۆ دۆزینەوەی کارو دابینکردنی پڕۆژە"

ئامینە حەبیب ڕایگەیاند، ڕێکخراوی سەرکردایەتی ژنانی چالاکی مۆریتانیا بۆ بەدیهێنانی پێداویستییەکانی گەنجان دامەزراوەو وتی: ئەو گەنجانەی چاوم پێیان کەوت باسی کێشەی پەروەردە و بودجەی پرۆژەکان و هەلی کاریان دەکرد، بۆیە بڕیارمدا یەکەم هەنگاو بنێم بۆ دروستکردنی ئەم ڕێکخراوە،  یارمەتی ژنانی گەنج دەدەین بۆ دۆزینەوەی کار یان دابینکردنی پڕۆژەی بچووک.

 

"هەموو ژنانی گەنج دەتوانن بەشداری لە بەرنامەکەدا بکەن"

ئامینە حەبیب ڕایگەیاند، بۆ پشتگیریکردنی ژنانی بازرگان و پەرەپێدانی شارەزایی و لێهاتووییە پیشەییەکانیان، بەرنامەی "سەرۆکایەتی و بەڕێوەبردنی پڕۆژە"یان دەستپێکردووە و بە تایبەتی تیشک دەخەنە سەر ژنانی تەمەن ١٨ ب٠ ٣٥ ساڵ و وتی:  هەموو ژنانی گەنج دەتوانن بەشداری لە بەرنامەکەدا بکەن، تەنها پرۆژەکانیان پەرەپێبدەن و هەوڵی پێویست بدەن، ئێمە یارمەتی ئەو کەسانە دەدەین کە دەیانەوێت ببنە بازرگانێکی سەرکەوتوو و هەڵبژێردراو. لە ئێستادا ڕێکخراوەکەمان زیاتر لە ٨٠٠ هەزار ژنی تێدایە، بەدواداچوون لە پرۆژەکان دەکرێت بە ناونیشانی "سەرۆکایەتی و بەڕێوەبردنی پرۆژەکان" پێداویستییەکانی ئەو ژنانە دیاری دەکەین کە بەشداری دەکەن، هەندێکیان پێویستیان بە ئامێری دروستکردن هەیە و هەندێکیان پارەیان پیویستەم هەموو پێداویستییەکان پێشکەش دەکەین.

 

"دەبێت ژنانی گەنج دەرفەتەکان لە دەست نەدەن"

ئامینە حەبیب ئاماژەی بەوەدا کە ئامانجیان کارکردنە لەگەڵ هەموو گەنجان لە داهاتوودا بە کردنەوەی لقەکانیان لە هەموو پارێزگاکان و وتی: ئێستا تەنها لقێکی فەرمیمان هەیە لە نواکشۆت، پێویستە ژنانی گەنج هەمیشە لە کارەکانیاندا هەوڵ بدەن و هەمیشە متمانە بە کار و سەرکەوتنەکانیان بکەن و گوێ لە ستەمی هیچ کەسێک نەگرن، پێویستە ژنانی گەنج هەمیشە کار بکەن بۆ بەدەستهێنانی دەرفەتەکان و لەدەستیان نەدەن، لەوانەیە لە سەرەتادا ڕووبەڕووی چەندین کێشە ببنەوە، بەڵام نابێت کۆڵ بدەن، ئەوان نابێت واز لە تێکۆشان بهێنن هەتا گەیشتن بە ئامانجەکانیان.