‎پەیامنێری نوژنها لە هەڵەبجە ڕێزلێنانی پێبەخشرا

ڕێكخراوی سۆما بۆ گه‌شه‌پێدانی مرۆیی خه‌ڵاتی ڕێز و سوپاسی بەخشییە میهرەبان سەلام کاکەیی، په‌یامنێری ئاژانسی نوژنها، لە پای کارەکانی لەسەر پرسی ژنان.

هەڵەبجە

 

پاشنیوەڕۆی دوێنێ لە شارۆچکەی خورماڵی سەر بە شاری هەڵەبجە، له‌ چوارچێوه‌ی ڕاگه‌یاندنی پڕۆژه‌ی به ‌كو‌لتووركردنی خوێندنه‌وه‌ له‌لایه‌ن ڕێكخراوی سۆما بۆ گەشەپێدانی مرۆیی، خه‌ڵاتی ڕێز و سوپاس به‌خشرایه‌ میهره‌بان سه‌لام کاکەیی، پەیامنێری نوژنها، لە پای هەوڵەكانی بۆ ناساندن و هۆشیارکردنەوەی ژنان لە ماف و پرسەکانیان.

 

سۆما حەمە سه‌عید بەرپرسی ڕێکخراوەکە، سه‌باره‌ت به ‌خه‌ڵاته‌كه‌ وتی: لە بواری ڕاگەیاندندا میهرەبان سەلام کاکەیی تاکە ڕۆژنامەنووس و ژن بووە کە زۆرترین پاڵپشتی ڕێکخراوەکەمان بووە، بە ئامادەکردنی چەندین بەرنامە و ڕاپۆرت لەسەر کار و چالاکی ڕێکخراوەکەمان، هه‌روه‌ها تاكه‌ ژنی ڕۆژنامه‌نووسه‌ کە زۆرترین پاڵپشتمان بووە لە نیشاندانی تواناکانمان، لەو چوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ ڕێكخراوه‌كه‌مان خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە ڕۆژنامەنووس میهرەبان سەلام کاکەیی.

 

ڕێكخراوی سۆما بۆ گه‌شه‌پێدانی مرۆیی، کە لە چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی مرۆیی له ‌هه‌ڵه‌بجه، شاره‌زوو‌ر و هه‌ورامان بەبێ جیاوازی كار ده‌كات، هەر جارە و خەڵات دەبەخشێتە کەسێکی چالاک، لە بواری ڕاگەیاندنیشدا میهرەبان سەلام کاکەیی، پەیامنێری نوژنها خەڵاتی ڕێزی ڕێکخراوەکەی پێبەخشرا.