"چالاکی و کاردانەوەی گەل لە دژی هێرشەکان وەڵامدانەوەیەک بوو بۆ داگیرکارییەکانی تورکیا"
مەنال محەمەد، ئەندامی پەیوەندییەکانی سیاسەتی دیموکراتیکی کۆنگرەی ستار دەڵێت: دیپلۆماسی ئەو تاوانانەی دەوڵەتی تورکیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجامی داوە دۆکیومێنت کردووە و بۆ شوێنە پەیوەندیدارەکان نێردراوە.
ڕۆناهی نودا
قامیشلۆ- لە ٢٣کانوونی یەکەمەوە دەوڵەتی تورکیا هێرشی کردووەتە سەر هەموو باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و ژێرخانی ناوچەکە دەکاتە ئامانج و ئەو هاوڵاتیانە دەکاتە ئامانج کە لە شوێنی خزمەتگوزاریدا کار دەکەن، لە ئەنجامی هێرشەکاندا ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکیش بریندار بوون، گەلی ناوچەکە لە دژی هێرشەکانن و چالاکی شەرمەزارکردن ڕێکدەخەن. لە هەمان کاتدا، لە ئاستی جیهانیدا بێدەنگی هەیە.
مەنال محەمەد، ئەندامی پەیوەندییەکانی سیاسەتی دیموکراتیکی کۆنگرەی ستار هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای هەڵسەنگاند و ڕایگەیاند، سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک نامەیان بۆ شوێنە پەیوەندیدارەکان ناردووە.
"دەوڵەتی تورک دەستوەردان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات"
مەنال محەمەد هەڵسەنگاندنی بۆ هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر ناوچەکە و پرۆسەی ئێستا کردو وتی: لە ٢٣ی کانوونی یەکەم، هەمووان خۆیان بۆ ساڵی نوێ ئامادە دەکرد، بەڵام دەوڵەتی تورکیا لەو ڕۆژەدا هێرشی کردە سەر خاکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە دێرکەوە تا کۆبانێ، هێرشەکان ژێرخان و ناوەندەکانی خزمەتگوزارییان کردە ئامانج، لە هەمان کاتدا گیان لەدەستدان و برینداریش لە ئەنجامی هێرشەکاندا بوون. ئەوانەی گیانیان لەدەستدا لە کاردا بوون و کاریان دەکرد بۆ بژێوی ژیان، دەوڵەتی تورک ئامانجی شکاندنی ئیرادەی گەلی دیموکراتیک و ئازادە، هەروەها لە ماددەی ٥١ی یاسای نێودەوڵەتیدا هاتووە کە هیچ کەسێک مافی هێرشکردنە سەر شوێنێکی نییە، بەڵام دەوڵەتی تورک لەبەرچاوی جیهاندا هێرشی کردو زیانێکی گەورەی بە خاکەکەمان گەیاند، لەگەڵ ئەم هێرشانەدا، دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت خەونەکانی پێشووی عوسمانی بگەڕێنێتەوە، دەوڵەتی تورکیا نەک تەنها هێرش دەکاتە سەر خاکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بەڵکو لە باشووری کوردستانیش و باکووری کوردستانی و هەتا هێرش دەکاتە سەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە هەمان کاتدا، دەوڵەتی تورکیا دەستوەردان لە سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی عەرەبی دەکات، بە ناوی ئایینەوە، دەیەوێت خەونەکانی بەدی بهێنێت.
"لەم ڕەوشەدا، داواکاری و نامەمان نارد بۆ شوێنە پەیوەندیدارەکان"
مەنال محەمەد وتی: وەک ڕێکخراوی ژنانی کۆنگرەی ستار داواکاری و نامەمان ناردووە بۆ شوێنە پەیوەندیدارەکان، بەتایبەتی ڕێکخراوەکانی ژنان لە یاسادا، لە هەمان کاتدا، چەندین لێدوانمان دا، کاری دیپلۆماسی وەک دەوڵەت ناکەین، دیپلۆماسی خۆمان لەسەر کۆمەڵگە بنیاد دەنێین، دیپلۆماسی ئێمە گەلی ئازاد و دیموکراتیک و ژنان دەگرێتەوە، دیپلۆماسی خۆمان لەگەڵ هاوپەیمانی ژنان بەڕێوەدەبەین، دیپلۆماسیمان لەسەر بنەمای کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک دامەزراوە، بەڵام دەوڵەتەکان لەلایەن بیرکردنەوەیەکی پیاوسالارییەوە بەڕێوەدەبرێن.
"زهنیەتی حەماس و دەوڵەتی تورک وەک یەکن"
مەنال محەمەد هەڵسەنگاندنی شەڕی غەززەی کرد کە خەڵکی مەدەنی و ژێرخانی ناوچەکەی کردە ئامانج و ڕایگەیاند کە شەڕی غەززە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریاش ڕوودەدات وتیشی: کۆمەڵکوژییەک لە شەڕی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین ڕوویدا، وەک ڕێکخراوێکی ژنان دژی بیرکردنەوەی حەماسین و پشتیوانی خەڵکی فەلەستین و غەززە دەکەین، نێوانی ئیسرائیل و فەلەستین بە شەڕ چارەسەر ناکرێت و دەبێت بە دیموکراسی چارەسەر بکرێت، زهنیەتی حەماس چۆنە زهنیەتی دەوڵەتی تورکیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەم شێوەیەیە، ژنان و منداڵان لە هێرشەکاندا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا زیانیان بەرکەوتووە، ئەو سیاسەت و شێوازانە شەرمەزار دەکەین، داوا لە هەموو کەسێک دەکەین وەک گەل دژی جەنگین، ئازادی و دیموکراسیمان دەوێت. وەک ڕێکخراوێکی ژنان، پشتیوانی لە خەڵکی فەلەستین دەکەین، کە هەروەها لەگەڵ تەڤگەری ژنانی فەلەستینی کار دەکەن، شێوازی حەماس بەردەوام دەبێت و ئەردۆغان ئەمڕۆ ئەو شێوازە بەڕێوە دەبات و هەمان بیرکردنەوەی هەیە، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک قبوڵ ناکەین و دژی عەقڵییەتی دەوڵەتی تورک تێدەکۆشین.
"دەوڵەتی تورک هێرش دەکاتە سەر شۆڕشی ژنان"
مەنال محەمەد ئاماژەی بەوەکرد، دەوڵەتی تورکیا هێرش دەکاتە سەر ئازادی و وتی : وەک ڕێکخراوێکی ژنان لەم کاتەدا لە زۆر دەستپێشخەری جیهانی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا شوێنی خۆمان گرتووە، تا ئێستا دۆسیە و نامە ئامادە دەکەین بۆ تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ ئەوەی بنێردرێن بۆ ڕێکخراوەکانی ژنان و شوێنە گرنگە نێودەوڵەتییەکان، شوێنی خۆمان لەو دەستپێشخەرییانەدا بە ناوی دیپلۆماسییەوە دەگرین، کە لەسەری کار دەکەین و خەباتی خۆمان ئەنجام دەدەین، بانگەوازیمان بۆ ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوەکانی ژنان و تەڤگەرەکانی ژنان ئەوەیە کە پشتیوانی لە شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان بکەن کە بە شۆڕشی ژنان ناسراوە، دەوڵەتی تورک دەیەوێت بە عەقڵییەتێکی پیاوسالاریی شکست بە شۆڕش و دەستکەوتەکانمان بهێنێت، ئەمڕۆ ژنان داوای ئازادی و دیموکراسی دەکەن، بۆیە دەوڵەتی تورکیا هێرش دەکات.
"هێزی خۆمان لە گەل وەردەگرین چونکە تێکۆشان بەبی گەل بوونی نییە"
لە کۆتایی قسەکانیدا مەنال محەمەد داوای لە گەل کرد ئاستی بەرخۆدان لە دژی هێرشەکان بەرز بکەنەوەو وتی: هێزی خۆمان لە گەل وەردەگرین و بەبێ گەل ناتوانین تێبکۆشین، چالاکییەکانی گەل لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک گەورەترین وەڵامە بۆ دەوڵەتی تورک، بانگەوازیمان بۆ هەموو پێکهاتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەوەیە کە بەردەوام بن لە خەبات دژی هێرشەکان، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ژێرخانەکانمان هەرگیز لاوازمان ناکات و تێکۆشانمان گەورەتر دەبێت، هەزاران شەهیدمان داوە و کۆڵ نادەین، لەگەڵ هێزەکانمان دەبین و سیاسەت و کارەکانمان بەهێزتر دەبن.