"دەنگی ئێوە هەنگاوە بۆ ئازادی و خۆبەڕێوەبەریی شەنگال"

ڕیهام حجۆ، وتەبێژی تەڤگەری ئازادیی ژنانی ئێزدی "تاژێ" وتی: دەنگی ئێوە بۆ ئازادی و خۆبەڕێوەبەرییە لە شەنگال، تیشکی خستە سەر گرنگی هەڵبژاردنی پارێزگاکان و داوای لە کۆمەڵگەی ئێزدی کرد خاوەنداری لە ئیرادەی خۆیان بکەن.

هێڤی ئێزدا

 

شەنگال- بەیانی ئەمڕۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دەستیپێکردو گەلی شەنگال لە بەیانییەوە ڕوویان لە سندوقەکانی دەنگدان کرد بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرانی خۆیان لە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، ڕیهام حجۆ، وتەبێژی تەڤگەری ئازادیی ژنانی ئێزدی "تاژی" لەبارەی گرنگی هەڵبژاردنەکانەوە قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کرد.

 

ڕیهام حجۆ تیشکی خستە سەر گرنگی هەڵبژاردنەکەو وتی: هاوڵاتیان بە پەرۆشییەوە  ڕوویان لە بنکەکانی دەنگدان کردووە بۆ هەڵبژاردنی نوێنەری خۆیان بۆ ئەنجومەنی پارێزگا، چەندین ساڵە هیچ کەسێک لەوانەی لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە وەڵامی کۆمەڵگەی ئێزیدییەکانی نەداوەتەوە.

 

"ڕۆژی بەرخۆدان و تێکۆشانە"

ڕیهام حجۆ، وتەبێژی بزووتنەوەی ئازادی ژنانی ئێزیدی ڕایگەیاند، گەلی ئێزیدی چیتر نەتەوەی پێش فەرمانەکە نین، دەتوانن ئەمڕۆ چارەنووسی خۆیان دیاری بکەن وتی: تا ئێستا گەلەکەمان نەیدەزانی چۆن دەنگی خۆی بە دروستی بەکاربهێنێت، دەنگیان بە حزبە سیاسییەکان و ئەوانەی کە کاریان بۆ خێزانەکانیان دەکرد دەدا. بەڵام ئێستا چیتر نەتەوەی پێش فەرمانەکە نییە و دەزانێت چۆن دەنگی بەکاربهێنێت، ئەمڕۆ ڕۆژی بەرخۆدان و تێکۆشانە، چۆن لە دژی داعش شەڕمان کرد و ئەمڕۆش لە مەیدانی سیاسیدا بەرخۆدان دەکەین و سەرکەوتن مسۆگەر دەکەین، پێویستە ئەو کەسانەی کە گرنگی بە کۆمەڵگەی ئێزدی نادەن لەو هەڵبژاردنانەدا سەرنەکەون.