بۆ بەدواداچوونی پێشێلکاری بەرامبەر منداڵان بەشی پاڕاستنی مافەکانی منداڵان کرایەوە

بەشی پاڕاستنی مافەکانی منداڵان لە دەستەى سەربەخۆی مافی مرۆڤی هەرێم بە هاوکاری رێکخراوی یونسێف کرایەوە، کە ئامانج لێی پاراستنی منداڵان و بەدواداچوونی پیشێلکارییەکانە بەرامبەریان.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ ٢١ی تشرینمی دووەم،  بەشی پاڕاستنی مافەکانی منداڵان لەناو بیناى دەستەى سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە شارى هەولێر بە هاوکاری رێکخراوی یونسێف کرایەوە.

 

سەبارەت بە کردنەوەی ئە بەشە تاڤگە عومەر، بەرێوەبەری گشتی مافی مرۆڤ لە دەستەى سەربەخۆی مافی مرۆڤ ئاماژەی بەوەکرد، لە یادی ڕۆژی جارنامەی جیهانی مافەکانی منداڵاندا، بەشی  پاڕاستنی مافەکانی منداڵان لە دەستەکەمان کرایەوە، کە بریتیە لە بەشی چاودێری و بەدواداچوونی پێشێلکاریی بەرامبەر بە منداڵان، بە ئامانجی پاراستنى مافەکانی منداڵان.

 

هێڵێکی فریاگوزاری بۆ ئەو مەبەستە دامەزراوە

وتیشی: گرنگى ئەم بەشە بریتییە لە چاودێریکردن و پاراستنی مافەکانی منداڵان، هەروەها بەدواداچوون و تۆمارکردنی پێشێلکارییەکانی مافەکانی منداڵان بە گشتی، ئەوەش لە ڕێگای دامەزراندنی هێڵی فریاگوزاریی بە ژمارە ١١٦لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە مەبەستى پاراستنى مافەکانى منداڵان.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم بەشە چاودێریی ئەو پێشێلکارییانە دەکات لە دامەزراوەکانی جێبەجێکاری یاسا لە وەزارەتی ناوخۆ و پەروەردە و تەندوورستی و کار و کاروباری کۆمەڵایەتی.